گووگڵ 9, تشرینی یه‌كه‌م 2018

بە هۆی کەلێنێکەوە بەکارهێنەرانی گووگڵ پڵەس هاک دەکرێن و گووگڵیش ئەم باسەی شاردووەتەوە

لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا دەرکەوتووە کە زانیاری سەدان هەزار بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی +Google هاککراون و کۆمپانیای گووگڵیش هەستاوە بە شاردنەوەی ئەم باسە لە بەکارهێنەرە زیان لێکەوتووەکانی، هەر لەم بارەیەشەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بە پشت بەستنی بۆ چەند بەڵگەنامەیەک بۆی دەرکەوتووە کە کۆمپانیای گووگڵ هەستاوە شاردنەوەی ئەم کەلێنە ئاسایشە بە هۆکاری ترسانی لە ڕێکخراو و دادگاکان، لە بارەی کەلێنەکەشەوە کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ دۆزینەوەی بۆی هەستاوە بە چاککردنەوەی ئەمەش لە مانگی سێیەمی ئەم ساڵدا بووە.

هەروەها نووسەری ڕاپۆرتەکە ئاماژەشی بەوەدا کە گەشەپێدەرانی لایەنی سێیەم دەیانتوانی دەستیان بگات بەو زانیاریانەی کە لە نێوان ساڵی 2015 بۆ 2018ـیە و تایبەتە بە بەکارهێنەرانی گووگڵ پڵەس، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هاککردنە کاریگەری هەبووە لەسەر زانیاری 496951 لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بە شێوەیەک زانیاریەکان وێنەی کەسێتی و ڕەگەز و بەرواری لە دایکبوون و ناوەکان و پێکهاتەکانی ئیمەیڵی ئەلیکترۆنی و شوێنی کار و باری خێزانی بەکارهێنەر لە خۆدەگرێت.

تاگەکان گووگڵ پڵەس
بۆچونی تۆ