ئای ئۆ ئێس
9, تشرینی یهكهم 2018
ئەپڵ وەشانی iOS 12.0.1ـی بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک ڕەوانەکرد

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی بارگاوی نەبوونەوەی مۆبایلەکانی ١٠ ئێس و ١٠ ئێس ماکس، ئەپڵ ڕووبەڕووی ڕەخنە و گازندەیەکی زۆر بۆیەوە. ئەمە سەرباری هێواشی کارکردنی مۆبایلەکان لەکاتی کارکردندا، بەڵام خۆشبەختانە دووپاتکرایەوە ئەم کێشانە بە نوێکردنەوەیەکی سیستەم چارەسەر دەبن.
بەم بۆنەیەوە دوێنێ ئەپڵ وەشانێکی لاوەکی لە ئای ئۆ ئێس ڕەوانەکرد، کە iOS 12.0.1ـەیە. لەم وەشانەدا چارەسەری بارگاوی نەبوونەوەی ١٠ ئێس و ١٠ ئێس کراوە، کە کاتێک ڕوونمایان کوژاوەبووایە و کەیبڵی بارگاویان واتە شەحنیان خرابووایە سەر، بارگاوی نەدەبوونەوە و دەبوایە بەکارهێنەر ڕوونمای مۆبایلەکەی خەبەرکردبایەوە ئینجا بارگاویکردن دەسی پێدەکرد.
هەموو بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی Settings پاشان General پاشان Software Update مۆبایل و ئایپادەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەم وەشانە لاوەکییە و ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لە وەشانی پێشوتر هەبوون، بە گوێرەی ئەپڵ چارەسەرکراون.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!