ئەپ و نەرمەکاڵا 9, تشرینی یه‌كه‌م 2018

تێبینییەکانی Microsoft Sticky Notes بەم زووانە بە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەگات

تێبینییەکانی ناو Sticky Notes بەم زووانە بە مۆبایلە زیرەکەکان دەگەن، بەڵام بەداخەوە وەکو ئەپێکی سەربەخۆ نا، بەڵکو بە تێکهەڵکێشکراوی لەگەڵ ئەپی وەن نۆوت OneNote، کە بەکارهێنەران دەتوانن بە هەوڵێکی کەم لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیان تێبینیەکانی ناو Sticky Notes هاوکات واتە Sync بکەن.

ئەم تایبەتمەندییە وەکو بەشێک لە تازەترین نوێکردنەوەی وەن نۆوت بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست دەبێت، کە بەکارهێنەران تابێکی نوێ لەناو وەن نۆوت دەبینن و لەناویدا تێبینیەکانی ناو Sticky Notes دەتوانرێت ببینرێن؛ واتە تێبینییە هاوکاتکراوەکان لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل.

لە ڕاستیدا، ماوەیەکی زۆرە دەنگۆ دەربارەی ئەپی Sticky Notes لەناو پێگە تەکنەلۆژییەکان هەیە، و پێدەچێت ئەمە ئەوە بێت کە لەسەرەوە باسکرا و بەم شێوەیە مایکڕۆسۆفت بەردەستی کردووە. هەروەک چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە بە لۆنچەری مایکڕۆسۆفت Microsoft Launcher بگات.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft
بۆچونی تۆ