هەواڵ 10, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مۆبایلی Mate 20X تایبەت دەبێت بە یاریکردن و بەهێزترین مۆبایلی کۆمپانیاکە دەبێت

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێک هەواڵی دزەپێکراو بڵاوکرایەوە دەربارەی بوونی جۆری سێیەم لە مۆبایلەکانی Mate 20 و هەرچەندەش کۆمپانیای هواوەی بەردەوام مۆبایلێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت بە دیزاینی پۆرش و زۆرینەی پێشبینیەکانیش ئەوەیان بە پەسەند دەزانی، بەڵام بە پێی جریوەیەکی کۆمپانیاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وا دیارە کە ئەم هەواڵانە ڕاست نین، کۆمپانیای ناوبراو لە جریوەکەیدا ئاماژەی بە مۆبایلێک کردووە کە هەڵگری ناوی Mate 20Xـە و وا دیارە مۆبایلێکی تایبەت بە یاریکردن دەبێت

بە دڵنیایەوە هیچ کەسێک پێشبینی ئەم کارەی کۆمپانیای نەکردبوو بە هۆکاری نەبوونی هەواڵی دزەپێکراو لە بارەیەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کۆمپانیا بۆ مۆبایلەکە چەند پێشبینیەک بۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا بوو، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی وا دیارە خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری OLED و بە قەبارەی 7.21 ئینج و بە ڕوونی 2240X1080 پێکسڵ لەگەڵ پڕۆسێسەرێک لە جۆری Kirin 980 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەکانی 4/6/8 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 64/128 گێگابایت، مۆبایلەکەش لە بەرواری 16/10/2018 ڕادەگەیەنرێت لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا کە تیایدا هەریەک لە مۆبایلەکانی Mate 20X و Mate 20 و Mate 20 Pro و بیستۆکی Freebuds 2 Proـی تێدا ئاشکرا دەکرێت.

تاگەکان Mate 20X
بۆچونی تۆ