هەواڵ 2, تشرینی دووه‌م 2012

دوایین سەردێڕی هەواڵی تەکنەلۆژی بۆ ئەم هەفتەیە بخوێنەوە. (2\11\2012)

دوای سڵاوێکی گەرم لە خوێنەر بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکامان ودوبارە بەخێربێنەوە بۆ گەشتی دوایین سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە و، فەرموون بۆ هەفتەی پڕ ڕووداوی تەکنەلۆژی.

١- سەرچاوەکانی هەواڵ: مایکرۆسۆفت سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مۆبایڵێکی هۆشمەندە لە ژێر ناوی Surface.
٢- کیم دۆت کۆمی خاوەنی پێشوی ماڵپەڕی ئەپلۆد بەناوی مێگا ئەپڵۆد ئەمڕۆ لە دوای ماوەیەکی درێژ لەوەستانی پێگەکە کۆنەکەی پێگەی “Mega”ی ڕاگەیاند.
٣– گووگڵ ٣ تایبەتمەندی تازە بەناوەکانی Reverse translation و Synonyms و Frequencies بۆ  بەشی وەرگێرانەکەی زیاد دەکات.
٤- گووگڵ دوو ئامێری تازەی بەناوی مۆبایلی نێکسەس ٤ وتابلێتی نێکسەس ١٠ ڕاگەیاند کە بە تایبەتمەندییە ناوازەکانیان جیادەکرێنەوە.
٥- لە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای ComScore بۆ یەکەمجار لە ڕووی بەکارهێنەرانەوە جیمەیڵ پێش هۆتمەیڵ دەکەوێتەوە.
٦- تویتەر ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە ویندۆز ٨ بەرهەم دەهێنێت.
٧- لە ڕاگەیاندراوێکیاندا سامسۆنگ ڕایدەگەیەنێت کە ڕێژەی فرۆشی گالەکسی نۆت ٢ گەیشتۆتە ٣ ملیۆن یەکە.
٨- ئەمازۆن یەکەم گەیمی خۆی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ و ئەندرۆیدی گووگڵ ڕاگەیاند.
٩- ئەپڵ گۆڕانکاری لە پلەی بەڕێوەبەرایەتی دەکات و سکۆت فرۆستاڵ و جۆن برۆوێت کۆمپانیا بەجێدەهێڵن.

تاگەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت.

بۆچونی تۆ