ئەپ و نەرمەکاڵا
11, تشرینی یهكهم 2018
7 ئەپ و یاری نوێ و ناوازە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو هەفتەیەک ژمارەیەک ئەپ و یاری نوێ زیاد دەبن بۆ کۆگای گووگڵ پلەی و وەک هەمیشە ئێمەش باشترینیان پێشکەش بە ئێوە دەکەین.
PAC-MAN: Ralph Breaks the Maze

یەکێکە لە نوێترین یاریەکانی پاکمان لە کۆگای گووگڵ پلەی، یاریەکە شەش ئاست لە خۆدەگرێت و هەندێک لە کەسایەتیەکانی دیزنی تێدا دەردەکەوێت لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی یاریەکە نەگۆڕاوە و وەک خۆیەتی. (داگرتن)
Dig In: An Excavator Game
لەم یاریەدا پێدویستیەکانی بیناسازی بەکاردەهێنیت و 13 ئاست لە خۆدەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە بە تەواوی خۆڕاییە و هیچ ڕیکلامێکی تێدا نییە. (داگرتن)
Dribble
یاریەکی سەرکێشییە و تیایدا پێویستە لەسەرت سەختیەکان تێبپەڕێنیت و تۆپەکە بپارێزیت هەتاوەکو براوە ببیت، یاریەکە 28 ئاستی جیاواز لە خۆدەگرێت و نرخی تەنها 2$ دۆلارە. (داگرتن)
4Pillars
یاریەکی خۆڕاییە و هیچ ڕیکلامێک لە خۆناگرێت، تیایدا دەبێت بجەنگیت لەگەڵ دوژمنەکان و ڕابکەیت لە تەڵە دروستکراوەکان هەتاوەکو براوە ببیت. (داگرتن)
Line Tracer
لەم یاریەدا پێویستە لەسەرت کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک تۆپ بکەیت و لە بەربەست ڕزگاریان بکەیت. (داگرتن)
Snake VS. Colors
یەکێکە لەو یاریانەی تیایدا دەبێت کۆنتڕۆڵی مارێک بکەیت و تێپەڕ ببیت بەناو ئەو بەربەستانەی کە هەمان ڕەنگی مارەکەی هەیە. (داگرتن)
Chroniric XIX
ئەگەر لەو کەسانەیت کە شارەزاییت لە زمانی ئینگلیزی یان فەڕەنسی یان ئیسپانیت هەیە ئەوا ئەم یاریە گونجاوە بۆت، یاریەکە بە شێوازی چیرۆکێکی دوور و درێژە تیایدا ڕۆڵی پۆلیسێک دەگێڕیت کە گەشت بەناو کاتدا دەکات و هەوڵی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی دەدات لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکانت کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی کۆتایی یاریەکە. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.