10
گووگڵ 11, تشرینی یه‌كه‌م 2018

گووگڵ: ڕۆژانە 100 بلیۆن وەرگێرانی وشە و 17,500 ملیۆن کرداری گەڕان لە 0.6 چرکەدا ئەنجامدەدرێت

لە ڕێکەوتی ٩\١٠\٢٠١٨ کۆمپانیای گووگڵ کۆنگرەیەکی گرێدا و تێیدا چەند بەرهەمێکی نوێی ڕاگەیاند، و لەگەڵیشدا ئاماژەی بە چەند ئامارێکی نوێ کرد.

بە بۆنەوەی ٢٠ ساڵی تەمەنی کۆمپانیاکەیان و بوون بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە جیهاندا، گووگڵ ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەر ٠.٦ چرکەدا نزیکەی ١٧,٥٠٠ ملیۆن کرداری گەڕان لە ڕێگەی بزوێنەری گەڕانی گووگڵ ئەنجام دەدرێن، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە گووگڵ ژێرخانێکی گەورەی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کردووە و هەمووان دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

هەروەک لە هەمان کاتدا، گووگڵ ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەتگوزاری وەرگێری گووگڵ ناسراو بە Google Translate، ڕۆژانە ١٠٠ بلیۆن وەرگێرانی وشەی لەڕێگەوە ئەنجام دەدرێت.

شایەنی باسە، گووگڵ ئاماژەی وردی بە گرنگیدانیان بە ژیری دەستکرد کرد کە چۆن لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانیان تێکهەڵکێشکراوە و لە ئێستادا AI+Hardware+Software لە گووگڵ گرنگی پێ دەدرێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هەر لەم کۆنگرەیە پەردەی لەسەر کۆمپیوتەری پیکسڵ سلەیت و مۆبایلەکانی پیکسڵ ٣ و ٣ ئێکس ئێڵ و گووگڵ هۆم هەب لادا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ