ئای ئۆ ئێس
11, تشرینی یهكهم 2018
مایکڕۆسۆفت نوێترین تایبەتمەندییەکانی بۆ ئەپەکانی ئۆفیس لەسەر ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید ڕاگەیاند

ئێمە وەکو بەکارهێنەر ئاڵودەی تایبەتمەندی نوێ و نایابین. بە کورتی ئەگەر زوو زوو تایبەتمەندی نوێ لە ئەپ و مۆبایل و ئامێرەکان نەبینین، ئەوا پاشەکشە دەکەین لە بەکارهێنانین. خۆشبەختانە مایکڕۆسۆفت هەوادارانی ئەپەکانی ئۆفیسی بێ بەش نەکردووە لە تایبەتمەندی نوێ و نایاب.
ئەمانەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکن کە بە ئەپەکانی ئۆفیس دەگەن:
- ئەپی ئیکسێڵ توانای دەرکردنی نوسین و ژمارەی لەسەر وێنە بۆ زیاد دەکرێت.
- ئاوتلووک پشتگیری لە کردنەوەی ڕۆژمێری هاوبەشکراو و گەڕان تێیدا ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەوە بۆ زیاد دەکرێت.
- تایبەتمەندی کردنەوەی وەن نۆوت لە ئاوتلووک بە مەبەستی گەیشتن بە ئامێری کۆمپیوتەری هاوبەش.
- وەن نۆوت پشتگیری لە هاوپێچکردنی پەڕگەی وێرد و ئێکسێل و پاوەرپۆینت و پی دی ئێف دەکات.
لەسەر ئای ئۆ ئێس ئەم تایبەتمەندیانە بۆ ئۆفیس زیادکراون، کە سێ تایبەتمەندی سەرەکی و دیار بە هەریەکە لە وێرد و ئێکسێڵ و پاوەرپۆینت و ئاوتلووک دەگەن. ئەوانەیش ئەمانەی خوارەوەن:
- تایبەتمەندی هێنان و دەستکاریکردنی هێما، کە زیاتر لە ٥٠٠ دانە لە خۆی دەگرێت.
- بوونی بژاردەی زیاتر لەکاتی چاپکردن واتە پرنت کردن لەسەر پاوەرپۆینت.
- تایبەتمەندی کردنەوەی وەن نۆوت لە ئاوتلووک بە مەبەستی گەیشتن بە ئامێری کۆمپیوتەری هاوبەش.
لە ڕاستیدا، ئەم تایبەتمەندیانە بە فەرمی بەردەست نەبوون و کاتی پێویستە تا بە گشتی بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبن، بەڵام ئێستا تۆ وەکو بەکارهێنەر ئاشنایت بە تایبەتمەندییەکان. لە سەرچاوە دەتوانیت لەسەر پێگەی مایکڕۆسۆفت بە وردتر تایبەتمەندییەکان بخوێنیتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!