هەواڵ
5, تشرینی دووەم 2012
گیگابایت نوێترین بۆردی دایک (Mother Board) بەناوی Z77X-UP7 بڵاودەکاتەوە.

گیگابایت کۆمپانیای تایبەتمەند لە بەرهەم هێنانی بۆردی دایک و کارتی شاشە نوێترین یەکەی بۆردی بە توانستی بەرز بەناوی Z77X-UP7 ڕاگەیاند. سەبارەت بەم یەکەی دایکە کۆمپانیا ئاماژە دەدات بە نوێترین تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو لەم یەکە دایکەدا بۆ گەیاندنی وزەی پێویست کە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجی Ultra Durable 5 تێدا بەکارهاتووە.
شایەنی باسە ئەم یەکەی دایکە بەشێوەیەکی ناوازە دیزاین کراوە و ڕێگە بە بەکاربەر دەدات لە دانانی پرۆسێسەری i7-3770K هەتا بەرزی ٧ گیگاهێرتز. لەڕووی پلەی گەرمییەوە ئەوپەڕی توانای تێدا بەکارهاتووە بۆ ئەوەی لە کەش و هەوایەکی گونجاودا ئیشی خۆی بکات.ئەمە و تەواوی ئەو تەکنەلۆژیا تازانەی کە یەکەیەکی دایک پێویستییەتی لەم یەکەیەدا بە باشترین شێواز دیزاین کراوە.
سەرچاوە Ait