ئای ئۆ ئێس
11, تشرینی یەکەم 2018
وشەی گۆرانییەکان بۆ ئەپی Apple Music زیاد دەبێت

ئەپی Apple Music خۆی لەگەڵ خزمەتگوزاری Geniusی تایبەت بە وشەی گۆرانییەکان تێهەڵکێش دەکات و ئەمەش مانای وایە تایبەتمەندی پێشاندانی وشەکانی گۆرانییەکانت بۆ خزەمەتگوزاری میوزیکی Apple زیاد دەبێت. Genius سەرچاوەیەکە بۆ پێدانی وشەکانی هەر گۆرانییەک و بە Rap Genius ناسراوە، وە بەم نزیکانەش وشەکانی هەزاران گۆرانی بۆ ئەپی خزمەتگوزاری Apple Music و بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکە بەردەست دەبن.
بۆ بینینی وشەکانیش، بەشداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music دەتوانن سەردانی Genius بکەن و لە پەڕەی گۆرانییەکە تەواوی وشەکان ببینن.
ئێستا پەخشی مۆسیقا و گۆرانییەکان لە ڕێگە سەرەکییەکانە بۆ گوێگرتنی خەڵک، خزمەتگوزاری Apple Music و Spotify لەم ناوەندەدا پێشڕەون، هەرچەندە سپۆتیفای باشترین خزمەتگوزاری پەخشکەری گۆرانییە، بەڵام خزمەتگوزارییەکەی ئەپڵیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمینە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.