فەیسبووک
12, تشرینی یەکەم 2018
فەیسبووک بڵاوکردنەوەی وێنەی سێ ڕەهەندی 3D بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد

بە شێوەیەکی گشتی بەکارهێنەرانی فەیسبووک بواری بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی جیاواز لە پەڕگەی میدیایان هەیە، بەڵام هەریەکە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە ئەمەش هۆکاری گەشەسەندنی یەک لە دوای یەکی فەیسبووک بووە لە ماوەی ڕابردوودا. بەم بۆنەیەوە، فەیسبووک لە دوای ڕێگەدان بە دانانی وێنەی جوڵاو، ئێستا ڕێگە بە وێنەی 3D دەدات.
ئەم تایبەتمەندیە نوێیە ژیری دەستکرد واتە AI بەکاردەهێنیت بۆ دروستکردنی دیمەنێک کە ئەزموونی سێ ڕەهەندی بە وێنەکانی بەکارهێنەر دەبەخشێت. جێگای ئاماژەیە، ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ ئەو وێنانە بەردەستە کە بە پۆرترەیت گیراون. هەروەک فەیسبووک ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە ئێستادا بەردەستە.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بە ڕوونتر بە تایبەتمەندی وێنەی سێ ڕەهەندی فەیسبووک ئاشنابن:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!