هواوەی
12, تشرینی یهكهم 2018
چۆن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی ڕاگەیاندنی Huawei Mate 20 Pro دەبیت؟

هواوەی لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ ڕاگەیاندنی بەهێزترین مۆبایلی خۆی، مەیت ٢٠ پڕۆ، لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە لەندەن، کە بڕیار وایە لە ١٦ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت. بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بینەری ڕاگەیاندنی ئەو مۆبایلەی هواوەی بن، دەتوانن لە خوارەوە لە ڕێگەی یوتیوبەوە لە ڕێکەوتی دیاریکراو بینەری بن:
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/N2UmcDwHFcs”]
لەم ڕۆژەدا هواوەی چیتر نمایش دەکات؟
لە ڕاستیدا، مەیت ٢٠ پڕۆ دەبێتە تەوەری سەرەکی کۆنگرەکە، کە یەکەم مۆبایلی ئەندرۆید دەبێت بە پڕۆسێسەری ٧ نانۆمەتری، و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە بەهێزترین مۆبایلی ئەندرۆید. هەروەک هواوەی دڵنیایی دەدات لە بوونی کامێرایەکی نایاب نەک یەک دانە بەڵکو سێ دانە. هەروەها بە گوێرەی دەنگۆکان پاتریەکی گەورەی ٤٢٠٠ ملی ئەمپێری لەسەر ئەم مۆبایلە دەبێت.
پێشبینی دەکرێت کە لەگەڵ مەیت ٢٠ پڕۆ، جۆرێکی تریش لە هەمان زنجیرە بەڵام بە نرخێکی کەمتر نمایش بکرێت. هەروەها دەگوترێت هواوەی بیستۆکی وایەرلێسی خۆی هاوشێوەی ئەپڵ لە هەمان کۆنگرە ڕادەگەیەنێت. هەر بە گوێرەی دەنگۆ و دزەپێکراوەکان چاوەڕوانی ئامێری تریش دەکرێت لەلایەن هواوەیە.
کەواتە چاوەڕوانی پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مەیت ٢٠ پڕۆ بن لە:
١٦ی ١٠ی ٢٠١٨ | ٤ی ئێوارە بە کاتی هەولێر – کوردستان
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!