10
ئەپ و نەرمەکاڵا 12, تشرینی یه‌كه‌م 2018

بەشی کامێرای ئەپی Google Translate ئێستا توانای ناسینەوەی عەرەبی و هیندی و تایلەندی و زمانی زیاتریشی هەیە

دۆخی کامێرای ئەپی Google Translate، کە ڕێگەت پێدەدات بە دیاریکردنی وشە لەسەر وێنە و وەرگێرانی بۆ زمانێکی تر، هێشتا بە یەکێک لە باشترین جێبەجێکردنەکانی Machine Learning دادەنرێت. لەسەرەتای ئەمساڵ، پشتگیری بۆ ژمارەیەک لە زمانی هیندی بۆ دۆخی کامێرای وەرگێری گووگڵ زیادکرا و ئێستاش پشتگیری بۆ ١٣ زمانی تر بۆ زیادکراوە.

زمانە تازەکان بریتین لە: Arabic, Thai, Vietnamese, Hindi, Bengali, Gujarati, Kannada, Malayalam, Marathi, Nepali, Punjabi, Tamil و Telugu. بۆ بەکارهێنانی کامێرای وەرگێری گووگڵ، لەناو ئەپەکە کامێرا بکەوە و پاشان وێنەیەک بگرە کە وشە یان ڕستە و نوسینی لەسەر بێت. دوای گرتنی خۆکارانە وشەکان دیاریدەکات و دەناسێتەوە، بە پەنجە هێنان بەسەر وشەکاندا، خۆکارانە وەرگێرانەکەت بۆ دەکات. تەنانەت بۆ هەندێک لە زمانەکان بوخچەی دەرهێڵ واتە Offline Package بەردەستە بۆ ئەوەی بتوانیت بەبێ هێڵی ئینتەرنێت وەرگێرانەکانت بکەیت لە ڕێگەی کامێراوە.

جێگەی داخە، تا نوسینی ئەم بابەتە تەنها شێوەزاری کورمانجی لە وەرگێری گووگڵ هەیە و ئەویش لە سەرەتای گەشەپێدانیەتی. سەبارەت بە شێوەزاری سۆرانیش بەردەست نییە بۆ ئەوەی سودی لێ وەربگیرێت بۆ وەرگێرن بەڵکو لە ئێستادا تەنها خۆبەخشان کاری لێدەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین وشە و ڕستە وەربگێرن تا لە داهاتوویەکی نزیکدا شێوەزاری سۆرانیش بەردەست ببێت. بە هیواین ئەو خەونەشمان بێتە دی.

لەم بەستەرەوە وەرگێری گووگڵ دابگرە.

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ