فەیسبووک 13, تشرینی یه‌كه‌م 2018

فەیسبووک ڕێژەی ئەندامانی گروپ چاتەکانی ناو گروپەکانی فەیسبووکی تا 250 ئەندام بەرزکردەوە

لە زیادکردنێکی نوێدا، فەیسبووک ژمارەی ئەندامانی گروپ چاتەکانی ناو گروپەکانی فەیسبووک تا ٢٥٠ ئەندام بەرز دەکاتەوە.

لە ئێستادا، گروپەکانی فەیسبووک ڕێگە بە ١.٤ بلیۆن بەکارهێنەر دەدات بە ئامادەکاری بۆ کۆنگرە و کۆبوونەوە و گفتوگۆ و چەندان شتی تر، جا ئەمە لەگەڵ خەڵکی نزیک بێت یان هاوڕێی و خەڵکی هاودید و هەڵگری هەمان تێڕوانین بێت.

لە جیاتی ئەوەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەر پەیامێک ئاگاداریەکت بۆ بێت، ئەوا سەرەتا یەک ئاگاداریت بۆ دێت لەو گروپەی فەیسبووک کە پێشتر پەیوەندیت پێوە کردووە و دواتر لەگەڵ بەشداریکردن لە گروپ چاتەکە ئینجا ئاگاداری و نۆتیفیکەیشنی زیاترت پێ دەگات.

ئەم نوێکاریەی فەیسبووک، کە وا وردە وردە بە بەکارهێنەران دەگات، لەگەڵ خۆیدا ڕێگە بە پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی تا ٥٠ ئەندام بە بەشداربووانی گروپ چاتەکە دەدات.

هەروەک ئەندامانی گروپەکانی فەیسبووک ڕێگەیان پێدەدرێت بە گەشت کردن بەناو گروپ چاتەکانی تر و هەروەها کردنەوەی گروپ چاتێکی تر و وەستاندنی ئاگاهییەکان Notifications و هەروەها دانانی بژاردەی پێگەیشتنی ئاگاهی تەنها کاتێک ناوت دەهێندرێت واتە Mentions دەکرێیت.

شایەنی باسە، بەڕێوەبەرانی گروپ بۆ هەمیشە توانای داخستنی گروپ چاتەکانیان هەیە یان دەتوانن تەنها ڕێگە بە بەڕێوەبەرەکان بدەن گروپ چات بکەنەوە و سنورداری بکەن بۆ ئەوان.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، پێشتر گروپ چاتەکان تەنها توانای زیادکردنی ١٥٠ ئەندامیان هەبوو.

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook
بۆچونی تۆ