سامسۆنگ 13, تشرینی یه‌كه‌م 2018

سامسۆنگ لە 2020 کۆتایی بە بەکارهێنانی دەرچەی بیستۆک لە مۆبایلەکانیدا دێنێت

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کۆمپانیاکان بەرەو کۆتایی هێنانن بە بەکارهێنانی دەرچەی بیستۆکی 3.5mm لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانیاندا، بەڵام هێشتا کۆمپانیای تری وەکو سامسۆنگی کۆری بەردەوامن لە بەکارهێنانی ئەو دەرچەیە لە مۆبایلەکانیان، کە بە تایبەتمەندیەکی گرنگ لەلای بەکارهێنەران دێتە هەژمار.

سەبارەت بە سامسۆنگ، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ETNews گوایە کۆمپانیا لە پلانی دایە لە ٢٠٢٠ کۆتایی بە بەکارهێنانی ئەو دەرچەیە لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بهێنێت، و ئەمەش لە پێناو گەورترکردنی پاتری و بەردەستکردنی فراوانیەکی زیاتر بۆ بەشەکانی تری ناو مۆبایلەکە. هەروەک هۆکاریشە بۆ کەمکردنەوەی کێشی مۆبایلەکە، بە گشتی.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە بڵاوبوونەوەی بیستۆکە وایەرلێسەکان و گەشەسەندنی بازاڕیان لە هۆکارە گرنگەکان دێنە هەژمار، کە بە گوێرەی ئامارەکان فرۆشی ئەم جۆرە بیستۆکە وایەرلێسانە دەگاتە ١٠٠ ملیۆن یەکە لە ٢٠٢٢.

لە ڕاستیدا، سامسۆنگ زۆر بە پەلە نییە لە هەنگاو نان بەرەو کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی دەرچەی بیستۆکی 3.5mm، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ٢٠١٩ لەگەڵ گالەکسی نۆوت ١٠ یان لە سەرەتای ٢٠٢٠ لەگەڵ هاتنی گالەکسی ئێس ١١ کۆتایی بە بەکارهێنانی بهێنیت.

سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ