ئاسایشی ئەلیکترۆنی 15, تشرینی یه‌كه‌م 2018

نامەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی ئامێرەکانی PlayStation 4 + چارەسەر

لە ماوەی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی ئامێری پلەیستەیشن 4 ئاگادارکرانەوە لە بارەی نامەیەکی ئەلیکترۆنی کە دەبێتە هۆی لە کارکەوتن و تێکچوونی ئامێرەکان ئەمەش بەکارهێنەر ناچار دەکات بە دووبارە ڕێکخستنەوەی ئامێرەکە هەتاوەکو بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، لە ئێستادا بەکارهێنەران چاوەڕوانی کۆمپانیای سۆنین هەتاوەکو لە ڕێگەی نوێکاریەکەوە کێشەکە چارەسەر بکات.

چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە هەتاوەکو کاتی ڕاگەیاندنی نوێکاری فەرمی کۆمپانیای سۆنی:-

  • بە هیچ شێوەیەک نامەکە مەکەرەوە لە رێگەی ئامێری پلەیستەیشنەوە بەڵکو لە ڕێگەی مۆبایلەوە لە ئەپەکانی تایبەت بە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس نامەکە بسڕەوە.
  • دیاریکردنی نامە هاتن بەتەنها لە لایەن هاوڕێکانتەوە یاخود هیچ کەس ئەمەش لە ڕێگەی سەردانکردنی ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا SonyEntertainment و داخڵ کردنی هەژمارەکەت تیایدا پاشان دەچیتە بەشی ڕێکخستنەکان > بەڕێوەبردنی هەژمار > ڕێکخستنەکانی کەسێتی > زانیاریە کەسێتیەکان > نامەکان، پاش ئەم هەنگاوانە هەڵبژاردەی هاتنی نامە لە هەمووانەوە بگۆڕە بۆ تەنها هاوڕێ یان هیچ کەس.
  • لە کاتی کردنەوەت بۆ نامەکە و تێکچوونی ئامێری پلەیستەشنەکەت یاخود خاوبوونەوەی ئەم هەنگاوە وەک کۆتا چارەسەرە و لە ڕێگەیەوە هەڵدەستیت بە دووبارە بنیادنانەوەی یەکەی زانیاریەکان بۆ ئەم ئەنجامدانی ئەم کارەش پێویستە لەسەرت ئامێرەکەت بکەیتە باری Safe Mode لە ڕێگەی کوژاندنەوەی ئامێرەکەت پاشان داگرتنی دوگمەی powerـی ئامێرەکەت بۆ ماوەی چەند چرکەیەکی کەم پاشان دەسکی پلەیستەیشنەکەت پەیوەست بکە و لە Safe Mode menuـدا هەڵبژاردەی پێنجەم دابگرە هەتاوەکو دووبارە دروستکردنەوەی یەکەی زانیاریەکان Rebuild Database ئەنجام بدرێت.
تاگەکان PlayStation 4
بۆچونی تۆ