ئاسایشی ئەلیکترۆنی
15, تشرینی یهكهم 2018
هاککرانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) زانیاری 30.000 کارمەند دەخاتە مەترسیەوە

سەرەڕای ئەوەی پنتاگۆن بەردەوام هەوڵیداوە هاککەران هان بدات لە دۆزینەوەی کەلێنەکان و چاککردنیان بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ماڵپەڕی وەزارەتی ناوبراو ڕووبەڕووی هاککردن دەبێتەوە، لە ئێستاشدا ماڵەپەڕەکە لە لایەن کەسانێکی نادیارەوە هاککراوە و زانیاری زیاتر لە 30.000 کارمەند و هاوڵاتی دزەپێکراوە و سەرچاوەیەکی نزیکیش ئاشکرایکرد کە زانیاریەکان هەژماری بانکی و پێناسی کەسێتی لە خۆگرتووە و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ لێکۆڵینەوەکان لە داهاتوودا ڕێژەی زانیاریە هاککراوەکان زیاد بکات.
لەم بارەیەشەوە دەستەی ئاسایشی تایبەت بە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند لە بەرواری 4/10ـەوە کردارەکە ئەنجامدراوە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ماوەیەکی زۆرە کردارەکە ڕوویداوە، هەروەها وتەبێژی پنتاگۆن جۆزێف بۆتچینۆ ئاماژەی بەوەدا کە هەتاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێژەی زیان و ئەو لایەنەی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم کردارە وتیشی کە هێرشەکە لە ڕێگای یەکێک لە پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری بازرگاری پنتاگۆنەوە بووە.
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.