10
جۆراوجۆر 6, تشرینی دووه‌م 2012

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کیلۆبایت و کیلۆبت بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە کوردستان.

هێلی زۆر و پرۆپاگەندەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کوردستان سەریان لە بەکارهێنەران شێواندووە، بە تایبەت ئەم کێشەی کیلۆبایت و کیلۆبتە و تێکەڵکردنیان لەگەڵ یەکتری کە زۆربەی بەکارهێنەران کیلۆبت و کیلۆبایت لەیەکتری جیاناکەنەوە بەشێوەیەک کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت خزمەتگوزارییەکانیان بە کیلۆبت لە چرکەیەکدا واتە (Kilobit per second) پێشکەش دەکەن وەک لەوەی کیلۆبایت لە چرکەیەک دا پێشکەشبکەن. هەروەها بە میگا بتیش پێشکەش دەکەن کە ڕێژیەکی زیاترە لە کیلۆبت بەڵام بیرمان نەچێت ئەوەشیان مێگا بایت نییە و نابێت تێکەڵ بکرێت.

ئەمڕۆ شتێکی سەیرم بینی کە لەسەر پەڕی فەرمی یەکێک لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کوردستان نوسرابوو “خیَرایی 2 میَگابایت و برِی 30گیَگا داونلۆد به‌ده‌ست بیَنه‌ بۆ ماوه‌ی 1 مانگ ته‌نها به‌ ٨٩.٠٠٠” ئەوەی سەیرە چۆن دەبێت کۆمپانیایەکی ئەوا گەورە بەم شێوەیە ڕیکلام بۆ شتەکانی بکات لەکاتێکدا لەسەر کارتەکە نوسراوە ” 1Month, 2Mbps” واتە یەک مانگ و ٢ مێگابت لە چرکەیەکدا.کەواتە با ئێستا ڕوونتر قسەبکەین ئەویش ئەوەیە بت بچوکترە لە بایت و کیلۆ بت بچوکترە لە کیلۆبایت و مێگابت بچوکترە لە مێگابایت. واتە:

١ بایت = ٨ بت

١ کیلۆبایت = ٨ کیلۆبت

١ مێگابایت = ٨ مێگابت

واتە ئێستا ئێمە لە هەر شوێنێک مێگا بت یان کیلۆبتمانمان بینی بۆ ئەوەی بیکەینەوە بە مێگابایت و کیلۆبایت ئەوا پێویستە دابەش ٨ی بکەین بۆئەوەی ڕێژەی ڕەسەن و ئەسڵیمان بە کیلۆبایت بۆ دەربچێت. واتە ئێستا:

٢٥٦ کیلۆبت = ٣٢ کیلۆبایت

٥١٢ کیلۆبت = ٦٤ کیلۆبایت

١ مێگابت = ١٢٨ کیلۆبایت

٢ مێگابت = ٢٥٦ کیلۆبایت

ئێستا زۆر ڕوونە کە ڕێژەکان بەرامبەر بە کیلۆبایت چەند دەکەن و هیوامان وایە کۆمپانیاکان کەسانی شارەزا لە میدیاکانیان دابنێن بۆ ئەوەی بتوانن کیلۆبت و مێگابت لە کیلۆبایت و مێگابایت جیابکەنەوە و خەڵکی خۆشمان چیتر بە هەڵەدا نەچن کە شتەکان بەم شێوەیەی سەروەبوون کە باسمان کردن.

بۆچونی تۆ