گەرمترین 16, تشرینی یه‌كه‌م 2018

هواوەی مۆبایلی Mate 20 Proـی بە 3 کامێرای پێشکەوتووەوە ڕاگەیاند

ئەو مۆبایلە نایابەی هواوەی کە هەواداران چاوەڕێیان دەکرد و هواوەیش بە گرنگییەوە باسی دەکرد، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگەیەنرا. ڕکابەرێکی دڕندە بۆ گالەکسی و ئایفۆن بە تایبەتی!

گرنگترین تایبەتمەندی کە لە Mate 20 Proـدا هەبێت و هواوەی گرنگی زۆرتری پێدابێت کامێراکەیەتی. هەروەک LG V40 خاوەن ٣ هاوێنەی کامێرایە لە پشتەوە، کە کاری سەربەخۆ دەکەن و ٤٠ مێگاپێکسڵ و ٢٠ مێگاپێکسڵ و ٨ مێگاپێکسڵن. نوێکارییەکانی هواوەی بۆ کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیە بریتین لە هەبوونی توانایەکی زۆر بۆ زوومکردن بە ڕێژەی ٥ ئەوەندە. هەروەها وێنە دەگرن بە فراوانی زۆر واتا Wide-Angle.

هواوەی توانای کامێرای مەیت ٢٠ پرۆی بەرامبەر بە گالەکسی نووت ٩ و ئایفۆن XS بۆ وێنەگرتن لە کاتی شەو بەراورد دەکات و جیاوازییەکە ببینن:

  • هەروەها هەبوونی تایبەتمەندی Super HDR یارمەتی کامێرای مۆبایلەکە دەدات لە وێنەگرتنێکی نایاب لە کەشە ڕووناکەکان.

تایبەتمەندییەکی دیکەش لە کامێرای مەیت ٢٠ پرۆ هەبێت تایبەتمەندی مۆنۆکڕۆمە، ئەوەش بۆ تۆمارکردنی تەنە نزیکەکان کە لە ئێستا بۆ زۆربەی مۆبایلەکان کارێکی قورسە:

یەکێکی دیکەش لە پارچە ئاستبەرزەکانی مۆبایلەکە ڕوونمایەکی ناوازەیە، یەکێکە لە ڕوونما پێشکەوتووەکانی ساڵ چونکە لە جۆری ئۆلێدە بە ڕوونی ١,٤٤٠X٣,١٢٠ پێکسڵە واتا QHD+، قەبارەکەشی هەمان قەبارەی گالەکسی نۆووت ٩ــیە کە ٦,٤ ئینچە. لە ژێریشییەوە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر هەیە واتا پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە ژێر ڕوونماکەیەتی، هاوشێوەی مۆبایلی ڤیڤۆ نێکس.

  • بەڵام تایبەتمەندی کردنەوەی بە ڕووخساریشی هەیە.

مەیت ٢٠ پرۆ خاوەن توانایەکی زۆریشە بۆ کارپێکردنی یارییەکان و کردنەوەی ئەپەکان. هواوەی ئاماژە دەکات بەوەی مۆبایلە نوێیەکەی بە ڕێژەی ٪٢٢ بەهێزترە لە گالەکسی نۆوت ٩ و بۆ خێرایش بە ڕێژەی ١٨٪ هێزی لە گالەکسییەکە زۆرترە. هەڵگری پڕۆسێسەری نوێی کیرن ٩٨٠ی دروستکراوی هواوەیە، کە لەسەر تەکنەلۆژیای ٧-نانۆمەتری بنیادنراوە. هواوەی دەڵێت هێز و توانای ئەم پڕؤسێسەرە لە هی سناپدراگۆن ٨٤٥ زۆرترە، واتا خێراترە! هەروەها بەهەمان شێوەی ئایفۆن XSیش، ٦,٩ ملیۆن ترانزستەری هەیە و زۆرترین چالاکیە نیوراڵییەکان چارەسەر دەکات.

بە ڕەنگەکانی سەوز و شین و ڕەش و پەمەیی بە نرخی ١٠٠٠ دۆلار بەردەست دەبن.

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

پاتری 

نوێکاری هواوەی بۆ پاتری ئەم مۆبایلە، خێرابارگاویکردنەوەیەتی بە کاتێکی زۆر کەم. بە ٣٠ خولەک ڕێژەی بارگەکەی دەگاتە ٧٠٪، کە دەتوانرێت بۆ ڕۆژێک بەکارهێنان بەرگە بگرێت، لە کاتێکیشدا کە پاترییەکەی بە فراوانی ٤,٢٠٠ میللی ئەمپێرە.

  • بیرگەکەی بە فراوانیەکانی ١٢٨-٦٤ گێگابایتە.
  • ڕامی ٦ گێگابایتە.
  • لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٩ جێگیرکراوە و ڕووکارەکەشی EMIUI 9ی کۆمپانیاکەیە.

ئەمانەش نموونەن لەسەر دیزاینی مەیت ٢٠ پرۆ لەلایەن ماڵپەڕی TheVerge

بۆچونی تۆ