گەرمترین 16, تشرینی یه‌كه‌م 2018

هواوەی مۆبایلی Mate 20ـی ڕاگەیاند

زنجیرە مۆبایلەکانی مەیتی هواوەی هەموو ساڵێک بە گشتی خاوەن ٣ جۆر لە مۆبایلی تایبەتمەند جیاوازن، کە هەر یەکێکیان بەکارهێنەری خۆیان هەن و نرخیان جیاوازە، ئەم جۆرەی لێی دەدوێن لە نرخدا نزمترین ڕیزبەندیەکەیان دەگرێت ئەویش مەیت ٢٠ـە کە ئەم ئێوارەیە کۆمپانیای هواوەی لە کۆنگرەیەکدا لەگەڵ مەیت ٢٠ پرۆ نمایشی کرد. خوێنەری تایبەتمەندییەکانی بن.

هەروەک هواوەی ئێمەش لە سەرەتادا باس لە ڕوونماکەی دەکەین. خاوەن ڕوونمایەکی LCDـیە بە قەبارەی ٦.٥٣ ئینجە بە هەبوونی ٣٨١ پیکسڵ لە هەر ئینجێکی ڕوونماکە بە ڕوونی ٢٢٤٤ بە ١٠٨٠پyکسڵ و بە ڕێژەی بینینی ١٨:٧:٩. لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای (DCI-P3) کە هاوکارێکی باشە لە باشترکردنی ڕەنگەکان. ئەم ڕوونمایە لە سەدا ٨٨ی ڕووی مۆبایلەکەی داپۆشیوە و، یەکێکی دیکەش لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی بریتییە هەبوونی پلەیەکی بەرز لە ڕووناکی بە بەکارهێنانی بڕێکی کەم لە وزەی باتریەکەی.

لاشەی مۆبایلەکە بە شێوەیەك درووست کراوە کە ئاسوودە بێت بۆ بەکارهێنەر و مۆبایلەکە خاوەن پشتێکی چەماوەیە.

مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری کیرین ٩٨٠ بە کارخراوە کە نوێترین پڕۆسێسەری کۆمپانیاکەیە، ڕێژەی گشتی خێرایی پڕۆسێسەرەکە ٢.٦ گێگاهێرتزە، بە هەبوونی پڕۆسێسەری گرافیکی مالی G-76 بە توانای چارەسەرکردنی چالاکییەکانی ژیری دەستکرد. لە چاو نەوەکانی پێش خۆی(بە ڕێژەی ٧٥٪ خێراترە و بە ڕێژەی ٤٦٪ خێراترە لە گرافیک).

دەربارەی کامێرا

خاوەن کامێرایەکی ٣-هاوێنەییە. هاوێنەی سەرەکی کە گۆشە فراوانە و زۆرترین پانتایی تۆماردەکات(١٦ مێگاپێکسڵ و تیرەی چاوی f/2.2) هاوێنەی دووەم کە گۆشە فراوانە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر وەک لە یەکەم کە بۆ کارپێکردنی ئاسایی بەکاردێت و زیاتر تایبەتە بە شوێنی ڕووناکی نزم(١٢ مێگاپێکسڵە و تیرەی چاوی f/1.8) وە هاوێنەی سێیەم کە تێلیفۆتۆیە و بۆ نزیکخستنەوەی تەنەکان بەکاردێت(٨ مێگاپێکسڵە و تیرەی چاوی f/2.4). هەروەها کامێرایەک لە بەشی پێشەوە لە خۆ دەگرێت(٢٤ مێگاپێکسڵە و تیرەی چاوەکەی f/2.0). بەرنامەکانی کامێراکەش پشتگیریکراوە بە ژیری دەستکرد.

تایبەتمەندییەکانی تر:

هواوەی ئەم جارەیان جۆرێکی ناوازەی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات یەکێکە لە خێراترینەکان، بۆ پاترییەک کە تواناکەی ٤,٠٠٠ میللی ئەمپێرە.

  • وەگەرخەری ئەندرۆید ٩ ی لەسەر جێگیرکراوە و بە ڕووکاری Emui 9 نەخشێنراوە.
  • پەنجەمۆرێکی لە بەشی پشتەوە هەیە و کردنەوەی مۆبایلەکە بە ڕووخسار لە جۆری ٢ دووریە.
  • خاوەن بڵندگۆی ستیریۆ نین و ئەمەش باش نییە لە ئێستادا.
    بیرگە ١٢٨ گێگابایت بە ڕامی ٤و٦ بەردەستن بەپێی ئارەزوو.
  • هێدفۆنی ٣.٥ ملم ماوە و لەیزەری ئای ئاڕی هەیە بۆ کۆنتڕۆل کردنی ئامێرەکانی دەوروبەر بەکاردێت.
  • بێگومان بڕوانامەی IP/53ی بۆ بەرگەگرتنی خۆڵ و تۆز فەرامۆش نەکراوە و هەیەتی بەڵام بۆ ئێستا بڕوانامەی IP 68 پێویستە کە دژ بە ئاویش بێت لە ژێر چەند مەترێک ئاو.

مەیت ٢٠ لە ئەوروپا بەردەست دەبێت بە نرخی ٧٩٩ یۆرۆ بۆ بیرگەی ١٢٨ و ڕامی ٤ وە ٨٤٩ یۆرۆ بۆ بیرگەی ١٢٨ و ڕامی ٦.

بۆچونی تۆ