هەواڵ
17, تشرینی یەکەم 2018
نۆکیا مۆبایلی Nokia X7ـی بە فەرمی ڕاگەیاند

کۆمپانیای نۆکیا لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Nokia X7ـی ڕاگەیاند و لە ئەمڕۆوە بۆ داواکردنی پێشوەختە بەردەست دەبێت بە نرخێکی زۆر کەم، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە ڕوونی FHD+ لەگەڵ توانای بۆ بەرزکردنەوەی ڕووناکی ڕوونما هەتاوەکو 500 مۆم و پشتگیری لە تەکنیکی PureDisplay دەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانێت ئەو ڤیدیۆیانەی دینامیکیەکی بەرزیان هەیە پیشان بدات بە ئاسانی لە ڕێگەی گۆڕینی لە باری SDRـەوە بۆ HDR.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی FHD+ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+13 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3500 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 18 وات
- ڕەنگ: سوور و شین و خۆڵەمێشی و ڕەش
- نرخ: 245$ دۆلار بۆ 64/4، 290$ دۆلار بۆ 64/6، 360$ دۆلار بۆ 128/6



هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.