ئای ئۆ ئێس
17, تشرینی یهكهم 2018
کەلێنێک لە نوێترین وەشانی iOSـدا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنەکانی مۆبایلەکە بنێرن لە باری قوفڵ بووندا

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەفتەی ڕابردوودا وەشانی iOS 12ـی نوێکردەوە بەڵام وەشانەکە بووە هۆی دروستبوونی چەند کێشەیەک لە ئایفۆنە نوێیەکان بە شێوەیەک لە کاتی خامۆش بوونی ڕوونمادا بارگاوی نەدەبوو، ئەمەش وایکرد کۆمپانیای ناوبراو وەشانی iOS 12.0.1 ڕابگەیەنێت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە بەڵام لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی کێشەیەک بوویەوە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەی ئایفۆنەکان بنێرێت لە کاتی قوفڵ بوونیدا.
لەم بارەیەوە لێکۆڵەری ئاسایشی بە ڕەگەز ئیسپانی خۆسییە ڕۆدریگێز ئاشکرایکردووە بە هۆی بوونی کەلێنێک لە سیستمەکە هەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی دەتوانێت وێنەی مۆبایلی کەسێکی دیاریکراو ببینێت ئەمەش لە ڕێگای چەند هەنگاوێکەوە و لە ئەپی گفتوگۆی تایبەت بە ئایفۆن Apple Messagesـەوە دەکرێت، بۆ ئەنجامدانی کردارەکە پێویستە یاریدەدەری دەنگی Voice Over چالاک بکەیت پاش ئەم هەنگاوە بە ئاسانی دەتوانیت وێنەی مۆبایلەکە ببینیت لە ڕێگای ئەپی گفتوگۆی Apple Messagesـەوە، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەش ڕوونکردنەوەی پێویست لەم بارەیەوە دراوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.