ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

سامسۆنگ پەرە بە تەکنەلۆژیای تۆڕی 5G دەدات

کۆریای باشوور لەو کۆمپانیا پێشەنگانەیە کە بە زووترین کات دەیەوێت تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم – 5G بۆ وڵاتەکەی بەردەست بکات، بۆیەش ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کە سامسۆنگە. ئێستا سامسۆنگ دەیەوێت تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەم – 4G بگۆڕێت بە 5g و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمپانیای Zhilabs بۆ هاوکاریکردنییان لە بەردەستکردنی تۆڕە نوێیەکە بە زووترین کات.

وەک دەزانین لە چەند ساڵی داهاتوودا هەندێک لە وڵاتەکان تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بەردەست دەکەن، بەڵام وڵاتەکانی کۆریای باشوور و چین و یابان و هتد… بە زووترین کات تەکنەلۆژیاکە بەردەست دەکەن کە لە ٢ ساڵی داهاتوودا دەبێت، وە بەم کارەی سامسۆنگ و هاوکاریکردنی سامسۆنگ لەلایەن Zhilabsـەوە دەکرێت تەکنەلۆژیای 5G زووتر لە کۆریای باشوور بەردەست بێت.

لە ڕابردووشدا لە هەواڵێکی دیکەی سامسۆنگەوە هاتبوو، کە سامسۆنگ ٢٠ ملیار دۆلار خەرج دەکات بۆ تەکنەلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم و ژیری دەستکرد. خەرجکردنی ئەم پارە زۆرە لە کاتێکدایە کۆمپانیای Zhilabs تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بەکار دەهێنێت بۆ تۆڕی پەیوەندییەکان و لەوانەش تەکنەلۆژیای تۆڕی پێنجەم.

سەرچاوە :

17 تشرینی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498