هەواڵ 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

هواوەی سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 45 ملیۆن یەکە لە زنجیرەی Huawe Enjoy لە ماوەی 3 ساڵدا

کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Huawei Enjoy 9 Plus و Huawe Enjoy Maxـی لە بۆنەیەکدا لە چین ڕاگەیاند و لەم بابەتەوە دەتوانن ئاشنا ببن بە تایبەتمەندیەکانیان (هواوەی هەردوو مۆبایلی Enjoy Max و Enjoy 9 Plusـی بە فەرمی ڕاگەیاند)، لە هەمان بۆنەشدا کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا توانیویانە 45 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی زنجیرەی Huawei Enjoy Series لە سەرانسەری جیهاندا بفرۆشن ئەمەش سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ کۆمپانیاکە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا.

سەبارەت بە دەرکەوتنی یەکەم مۆبایلی ئەم زنجیرەیە لە ساڵی 2015ـدا بووە، تیایدا هەردوو مۆبایلی Huawei Enjoy 5 و Huawei Enjoy 5Sـی ڕاگەیاند بۆ ئەو کەسانەی خاوەن موچەیەکی دیاریکراون بە نرخێک لە نێوان 145$ بۆ 289$ پاش ساڵێک دوو مۆبایلی دیکەی ڕاگەیاند بە ناوی Huawei Enjoy 6 و Huawei Enjoy 6S و لە 2017ـش سێ مۆبایلی لە ژێر ناوەکانی Huawei Enjoy 7 و Huawei Enjoy 7S و Huawei Enjoy 7 Plus ڕاگەیاند پاش ئەوەش سێ مۆبایلی دیکەی ڕاگەیاند ئەوانیش Huawei Enjoy 8 و Huawei Enjoy 8e و Huawei Enjoy 8 Plusـن، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت هەریەک لە مۆبایلەکانی Huawei Enjoy 9 Plus و Huawei Enjoy Max فرۆشی کۆمپانیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بکەنەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

تاگەکان Huawei Enjoy Series
بۆچونی تۆ