هەواڵ
18, تشرینی یەکەم 2018
هواوەی وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید پای 9.0 بەردەست دەکات بۆ 9 جۆر لە مۆبایلەکانی

لە میانەی کۆنگرەی کۆمپانیای هواوەی بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Mate 20 و Mate 20 Pro و Mate 20 RS Porsche Design و Mate 20X ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم مۆبایلەکانی کاردەکەن بە ڕووکاری EMUI 9.0ـی بنیادنراو لەسەر ئەندرۆید پای 9.0، سەبارەت بە مۆبایلە کۆنەکان کۆمپانیای ناوبراو لە تۆڕی Weiboـەوە ڕایگەیاند وەشانی تاقیکاری لە ڕووکاری EMUI 9.0 بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی بەردەست دەکات، خشتەی مۆبایلەکانیش 6 لە Huawei و 3 لە مۆبایلەکانی Honor دەگرێتەوە.
ئەم خشتەی خوارەوەش لیستی ئەو مۆبایلانەیە کە وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 9.0ـیان پێ دەگات:-
- Huawei Mate 10
- Huawei Mate 10 Pro
- Huawei Mate 10 Porsche Design
- Huawei Mate RS Porsche Design
- Huawei P20
- Huawei P20 Pro
- Honor 10
- Honor View 10
- Honor Play
بەڵام بەداخەوە ئەو مۆبایلانەی نوێکاریەکەیان پێ دەگات دیاریکراون و 5000 بەشداربوو لە خۆدەگرێت بۆ هەر یەکێک لەو مۆبایلانەی سەرەوە هەر بۆیەش گەر دەتەوێت ئەم وەشانە تاقیبکەیتەوە پێویستە لەسەرت بە زووترین کات لە ڕێگەی ئەپی Beta Testerـەوە بەشداری بکەیت و ئەپەکە نوێ بکەیتەوە بۆ وەشانی 8.0.2.81.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.