10
ئەپ و نەرمەکاڵا 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەدۆبی بە فەرمی Premiere Rush CC ڕاگەیاند و ئامانج لێی یوتیوبەرانن

ئەدۆبی بە فەرمی ئەپێکی دەستکاریکردنی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی زیاتر یوتیوبەرانن. ئەم ئەپە پێی دەگوترێت Premiere Rush CC، لە ئێستادا لەسەر ئای ئۆ ئێس و کۆمپیوتەر بەردەستە و لە ٢٠١٩ـیش بۆ ئەندرۆید بەردەست دەکرێت.

هەروەکو لە ناوەکەیەوە دیارە، Premiere Rush CC بە تایبەت بۆ ئەوانەی لەسەرهێڵ واتە ئینتەرنێت ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە دیزاینکراوە. ئەپەکە ڕووکارێکی هاوڕێیانە و جوان و سەرەنجڕاکێشی هەیە، هەروەها بژاردەی پێویست و گونجاوی فۆڕماتە دیارەکانی لەخۆی گرتووە لەکاتی ڕێندەرکردن و Exportـی ڤیدیۆکە، کە ڤیدیۆکانت بۆ زۆرترین تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەربڵاوەکان دەگونجێنێت. ئەم ئەپە چەندین ئامرازی بەهێزی لەخۆی گرتووە کە ئەدۆبی لە ئەپە بەهێزەکانی تری وەکو پریمیێر پڕۆ و ئافتەرئیفێکست بەکاریهێناون، بەڵام ئەم ئامراز و تایبەتمەندیانە لە Premiere Rush CC بە ئاسانتر و گونجاوتر بەکارهێندراون تا لەکاتی بە پەلە و خێرادا کارەکانت بە ئاسانی ئەنجام بدەیت.

بە کورتی، لەگەڵ ئەدۆبی Premiere Rush CC لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانیت ئەنجامی باش بە دەست بخەیت. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ ناتەوێت تایتڵەکەت لە سەرەتاوە خۆت جوڵە و کاریگەری پێ بدەیت، ئەوا لەم ئەپە چەند ئامراز بەردەستن کە دەتوانن پڕۆسەی دەستکاریکردنی ڤیدیۆکەت بۆ ئاسانتر و خێراتر بکەن.

نرخی ئەدۆبی Premiere Rush CC مانگانە لە ٩,٩٩ دۆلار بۆ تاک دەست پێدەکات، بەڵام لە پلانی Adobe Creative Cloud ـیشدا بوونی هەیە. بۆ نمونە پلانی سەرەتایی ڕێگەت پێدەدات بە دروستکردنی پڕۆژە و هەناردەکردن Exportـی بە خۆڕایی بەڵام بە هەندێک سنورداریەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان Adobe
بۆچونی تۆ