ئەپ و نەرمەکاڵا 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

یاری PUBG لەسەر گووگڵ پلەی 100 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند

یاری PLAYERUNKNOWN’S Battlegrounds یان PUBG بە شێوەیەکی سەرەکی دەسپێشخەری یەکەم بوو لەو تەشەنەکردنە گەورەیەی یاری جۆری Battle Royale بەخۆیەوە بینی. لەوانەیە لەگەڵ هاتنی فۆرتنایت و هاوشێوەکانی ژمارەی بەکارهێنەرانی کەمبووبێتەوە بەڵام هێشتاش ژمارەیەکی بەرچاو لە هەواداری هەیە. ئەوەتا ژمارەی داگرتنی لە گووگڵ پلەی ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە.

شایەنی ئاماژە پێدانە، گووگڵ پلەی داگرتنەکانی چین هەژمار ناکات، کە لە چین ئەم یارییە بە بێ شومار بەکاردەهێندرێت و دادەگیرێت. لە ڕاستیدا، ئەمە ڕێژەیەکی زۆرەی داگرتنە، هەرچەندە وا وردە وردە فۆرتنایت ڕێژەکەی بەرز دەبێت و لە مانگی ڕابردوو گەیشتە ١٥ ملیۆن.

بەداخەوە، لە کوردستان ئەم یارییە بەبێ لەبەرچاوگرتنی سنورەکان، تازەپێگەیشتوو و گەنجان و پێگەشتووانیشمان ڕۆژانە و شەوانە بە بەردەوامی بەکاری دەهێنن. تەنانەت لە عێراق حاڵەتی جیابوونەوەی خێزانی بەهۆی ئەم یارییەوە تۆمارکراوە. هەروەک حاڵەتی سەیر و سەرمەرەی تریش ڕوویانداوە کە شیاوی باسکردن نیین. هیوا خوازین یارییە ڤیدیۆییەکان نەبنە هۆی دابڕانتان لە خوێندن و خوێندنەوە و ئیش، هەروەها نەبنە هۆکاری کێشەی خێزانی.

سەرچاوە :
تاگەکان PUBG
بۆچونی تۆ