شاومی 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

شاومی Black Shark 2 بە فەرمی لە هەفتەی داهاتوو نمایشدەکرێت

لەگەڵ ئەوەی نەوەی یەکەمی ئەم مۆبایلە زیاتر تایبەت بوو بە چین لە کاتی ڕاگەیاندنیەوە تا ئێستا، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت نەوەی دووەمی لەسەر ئاستی جیهانی نمایش بکرێت و بەردەست بکرێت. بەم بۆنەیەوە، شاومی دوپاتی کردەوە لە ٢٣\١٠\٢٠١٨ واتە هەفتەی داهاتوو ڕۆژی سێ شەممە Black Shark 2 نمایش دەکرێت.

بە کورتی چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەبێت:

  • پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن ٨٤٥
  • ڕامی ٨ گێگابایت
  • بیرگەی ١٢٨ و دەرچەی بیرگەی دەرەکی نابێت
  • پاتری ٤٠٠٠ هەزار ملی ئەمپێر

لە ڕووی دیزاینەوە، پێدەچێت شاومی کەمێک سادەتری کردبێتەوە لە چاو نەوەی پێشتری و ڕووی پێشەوەی زیاتر بە شووشەی ڕەش داپۆشراوە و هەروەک بەشێکی زۆریشی ئەلەمنیۆم دەبێت. هەروەها کامێراکانیشی لەسەر شێوەی ستونی دەبن و لۆگۆی بلاک شارک دەکەوێتە ناوەڕاستی پشتەوەی مۆبایلەکە.

لە ئێستادا، ڕوون نییە نرخی ئەم مۆبایلە چەند دەبێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت سەرەتا لە چین بڵاوبکرێتەوە و پاشان بازاڕە جیهانیەکان بگرێتەوە. ئەمەی خوارەوە پۆستەری بانگهێشتی بلاک شارک ٢ـە.

سەرچاوە :
تاگەکان Xiaomi
بۆچونی تۆ