ئەندرۆید
18, تشرینی یهكهم 2018
تایبەتمەندی Digital Wellbeing بە فەرمی بۆ مۆبایلەکانی Android One بەردەست دەکرێت

ئەگەر تۆ ئارەزووتە زانین و تێگەیشتنیت لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت و کەمکردنەوەی ئەو کاتەی کە تۆ بەبێ هۆکار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیرۆی دەدەیت، ئەوا Digital Wellbeing سودی بۆ تۆ دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە ئەمساڵ لە کۆنگرەی I\O 2018ـی گووگڵ نمایشکرا و پاشان لەگەڵ مۆبایلە تازەکانی پیکسڵ بەردەست کرا و ئینجا دواتر نۆکیا ٧ پڵەس و ئێستاش بە فەرمی ئەو مۆبایلانەی بەشێکن لە بەرنامەی گووگڵ ئەندرۆید وەن Android One ئەو تایبەتمەندییەیان پێ دەگات.
ئەوەتا لە دوایین گۆڕانکاری ئەم ئەپە لەسەر گووگڵ پلەی نوسراوە بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییە نوێیەکان، پێویستە تۆ تاقیکەرەوەی وەشانی بەیتا بیت و گووگڵ پیکسڵ یان مۆبایلێکی ئەندرۆید وەن بە وەشانی ٩ پایەوە پێ بێت.
بە کورتی ئەم تایبەتمەندییە هاوکاریت دەکات لە زانینی ئەو کاتەی لەسەر ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت بە گشتی بەسەری دەبیت. شایەنی باسە، ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆید وەن کە وەشانی ٩ پایان لەسەرە دەتوانن ئەو تایبەتمەندییە تاقیبکەنەوە. تا ئێستا، تەنها نۆکیا ٧ پڵسە و ٦.١ پڵەس دەتوانن ئەم کارە بکەن، ئەمەش ئەگەر بەشداریان لە وەشانی بەیتای پای کردبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!