گووگڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: ئەوە ئەوەیە کە لە بارەی سیستمی فیوشای جێگرەوەی ئەندرۆید دەیزانین

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆ زۆرانەی ئەم دواییە لە بارەی سیستەمی فیوشا کە گووگڵ پلانی بۆ داناوە وەک جێگرەوەی ئەندروید لە کاتێکی نەزانراوی ساڵی ٢٠٢٠ ڕایبگەیەنێت، بەڵام تا ئێستاش زانیاری تەواو و زۆر لەبەردەست نیە لەم بارەیەوە.

شایەنی باسە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستی کردوە بە پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ وەشانە سەرەتاییەکەی سیستمەکە و هەستاوە بە ئاشکراکردنی چەند زانیاریەک لەسەری لە لوتکەی ئەمریکای باکوور تایبەت بە پاراستنی سیستمەکانی لینوکس.

جەیمس کارتەر و ستیڤن سمالی ئاشکرایان کرد کە فیوشا دەبێتە سیستەمێکی خاوەن دەنکۆڵە بچوک، ئەمەش وا دەکات پێویستی بە وزە و توانای کەم هەبێت و لەسەر ئامێرە کەم تایبەتمەندیەکان و کۆمپیوتەرە کەسیەکان کاربکات.

ڕەنگە فیوشا وەک سیستمەکانی لینۆکس و یونیکس بێت لەڕووی ڕوکار و داڕشتنەوە و هەروەها بتوانیتکەرەستەکانی SDK بەکاربهێنیت کە تایبەتە بە دروستکردنی نەرمەواڵە بۆ ئەندروید لە لایەن گەشەپێدەران، هەروەها پشتگیری سیستمی بەرنامەڕێژی Swiftـی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات.

هەروەها کارتر و سمایلی تاقیکردنەوە و گەڕانیان کردوە بۆ پاراستن و توانای پارێزگاری سیستمە لە گەڕانیان بەنێو سیستمەکەدا بەشێکی بچوکیان دۆزیوەتەوە کە ئەرکی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی سیستمەکەیە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کارکردنی فیوشا جیاوازە. هەروەک لەکاتی لێکۆڵینەوەکەیان هەندێک کێشەی پەیوەست بە پاراستن و ئاسایشی سیستمەکەیان هەست پێکردووە.

لێکۆڵەرەوە ئاسایشیەکان ڕایانگەیاند فیوشا بەدەست هەندێک کێشەی ئاسایش و پارێزگارییەوە دەناڵێنیت لە ئێستادا، و پێویستی بە پەرەپێدانی زیاترە تا زیاتر پارێزراو بکرێت و بگاتە ئاستی ئەوەی بەراورد بە لینوکس بکرێت.

شایەنی ئاماژەیە، پێگەی 9to5Google بەم دواییانە ئاماژەی بەوەدا، کە لە گووگڵ هۆم هەب هەندێک کۆدی سیستەمی فیوشای بەکاربردوە، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە گووگڵ بەشێوەیەکی تاقیکاری لەسەر ئەم ئامێرە بەردەستی دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و لاوازیانەی کە لە سیستمەکەدا هەیە پێش جێگیرکردنی لەسەر ئامێر و کەرەستەی زیاتر.

سەرچاوە :

18 تشرینی یه‌كه‌م، 2018