10
ئەپڵ 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەپڵ بانگهێشتنامەی بۆ بەستنی کۆنگرەیەک لە 30 ئەم مانگە ڕەوانەی میدیاکان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٨\١٠\٢٠١٨، ئەپڵ بە فەرمی بانگهێشتنامەی ڕەوانەی میدکان کرد بە مەبەستی بەستنی کۆنگرەیەک لە ڕێکەوتی ٣٠\١٠\٢٠١٨ واتە کۆتایی ئەم مانگە. کۆنگرەکە لە ژێر ناونیشانی “زیاتر لە ژێر دروستکردنە” و لە شاری نیۆرک لە Howard Gilman Opera House کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی نیۆرک و ٨ی شەو بە کاتی هەولێر-کوردستان بەڕێوەدەچێت.

شایەنی باسە، لە ١٢ی مانگی ڕابردوو ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێی ڕاگەیاند، ئەوانیش ئایفۆن ١٠ ئێس و ١٠ ئێس ماکس و ١٠ ئار و هەروەها نەوەی چوارەمی کاتژمێری ئەپڵ بوون.

بە گوێرەی دەنگۆکان، وا چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆنگرەیەدا ئەپڵ نەوەیەکی نوێ لە ئایپاد پڕۆ و هەروەها ماکی نوێ ڕابگەیەنێت، لەوانە نەوەی نوێی ماک مینی و ماکبووک و ماکبووک ئێیەر. هەروەکو دەشێت ئایماکی نوێش نمایش بکرێت.

هەروەها ئەپڵ دوپاتی کردەوە کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەرهێڵ دەگوازێتەوە. دەتوانن لەم بەستەرەوە ئاگاداری بن… https://www.apple.com/apple-events/

جێگەی سەرەنجە، ئەپڵ بۆ بانگهێشتی ئەم جارە پۆستەرەکەی بە چەند شێوازێک دیزاینکردووە و ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن:

 

 

سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ