سامسۆنگ 19, تشرینی یه‌كه‌م 2018

لاپتۆپی گالەکسی Book 2 وەڵامی سامسۆنگە بۆ سێرفس Book Proـی مایکرۆسۆفت

دوای چەند هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی سێرفس پرۆ٦ لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە، ئێستاش سامسۆنگ نوێترین لاپتۆپی خۆی نمایشکرد کە وەک تاپلیتێکیش دەناسرێت چونکە تایبەتمەندی ٢ لە ١ی هەیە، کە دەبێتە ڕکابەرێکی نوێی تاپلێتەکانی سێرفس پرۆ. لەسەر نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم کار دەکات کە ئەویش سناپدراگۆن ٨٥٠ی بەهێزە کە لەم دواییە بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیەنرا. وە بێگومان لەسەر سیستەمی ویندۆوز ١٠ کار دەکات.

دیزاینی گالەکسی بووک ٢ لە سێرفسەکان دەچێت کە دیزاینێکی ناوازە و پێشکەوتووی هەیە، لەشێکی کانزا و ئەستوورییەکی کەم کە بە تەواوی بۆ بەکارهێنانی وەک تاپلێت گونجاوە.

٢ پاتری هەیە کە بەیەکەوە کار دەکەن و بەیەکەوە بارگاوی دەکرێنەوە، کە بەگشطی بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر بەرگەی بەکارهێنان دەگرن، کە لە کاتێکدا تەکنەلۆژیای دۆلبای ئاتمۆس لە بڵندگۆکانی هەیە، هەر بە هەمان شێوەی مۆبایلە گالەکسییەکان.

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

  • ڕوونما بە قەبارەی ١٢ ئینچ بە ڕوونی ٢١٦٠x١٤٤٠ پیکسڵ. کە لەسەر جۆری ڕوونمای سوپەر ئەمۆڵێد بنیادنراوە.
  • ڕام بە فراوانی ٤ گێگابایت.
  • بیرگە بە فراوانی ١٢٨ گێگابایت.
  • کامێرای پشتەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ.

بە دڵنیاییەوە لە لاپتۆپە گرانبەهاکانیشە، بەهۆی ڕوونما ناوازەکەی و دیزاینە نایاباکەی. تەختەکلیلێکی موگناتیسیش لە پاکەتەکەیدا هەیە. لە ٢ی مانگی ١١ بە نرخی ١٠٠٠ دۆلار بەردەست دەبێت.

بۆچونی تۆ