گووگڵ
19, تشرینی یەکەم 2018
تایبەتمەندی Picture-in-Picture لە گووگڵ کڕۆم بۆ ماک و ویندۆز و لینوکس چالاککرا

تایبەتمەندی Picture-in-Picture ماوەیەکی زۆرە یەکێکە لە تایبەمەندییە بەربڵاوەکان لە ئەندرۆید، بەتایبەتی کاتێک دێتە سەر سەیریکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب، لەکاتێکدا دەتەوێت ئیشی تر لەسەر مۆبایلەکەت بکەیت. بە خۆشحاڵییەوە تایبەتمەندی ناوبراو لە ئێستادا و لە وەشانی ٧٠ی وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بۆ کۆمپیوتەر لەسەر سیستەمی ماک و ویندۆز و لینوکس بەردەستە و دەتوانیت لەکاتی کارکردن لەسەر کڕۆم ڤیدیۆکە بخەیتە دۆخی Picture-in-Picture و پاشان ڤیدیۆکە لە وێبگەڕەکە دێتە دەرەوە و تۆ دەتوانیت بەردەوام بیت لە کارکردن لەسەر وێبگەڕەکە و کۆمپیوتەرەکەشت، هەروەک لە هەمان کاتدا دەتوانیت بینەری ڤیدیۆکەش بیت.
لە ڕاستیدا، تایبەتمەندی Picture-in-Picture لەگەڵ وەشانی ٦٩ بەیتای کڕۆم بەردەست کرا و بۆ دواجاریش بە گشتی لەگەڵ وەشانی ٧٠ی ئەم وێبگەڕە بۆ هەر یەک لە سیستەمەکانی ویندۆز و ماک و لینوکس بەردەست کرا.
[su_youtube url=”https://youtu.be/t2QAzHZH-5s”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!