ئامێرە هەمەجۆرەکان
19, تشرینی یهكهم 2018
لینۆڤۆ دوو کاتژمێری بە ناوەکانی Watch S و Watch C بە دیزاینی جیاواز ڕاگەیاندن

ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی دوو مۆبایل بە ناوەکانی Lenovo S5 Pro و Lenovo K5 Pro، کۆمپانیای لینۆڤۆ بە فەرمی دوو کاتژمێری نوێی بە ناوەکانی Lenovo Watch S و Lenovo Watch C ڕاگەیاندن.
سەبارەت بە Lenovo Watch S، ئەوا کاتژمێرێکی كلاسیکییە و لە ٣٠ ئەم مانگە بە نرخی ٣٥ دۆلاری ئەمریکی بڵاودەکرێتەوە. ئەم کاتژمێرە وا دیزاینکراوە کە بەرگەی ئاو بگرێت تا قوڵی ٥٠ مەتر، هەروەک بۆ چاودێری وەرزشەکانت و خەو و چەندان کرداری تر بەکاردەهێندرێت.

بەڵام هەرچی Lenovo Watch Cـە، بە لەبەرچاوگرتنی منداڵ دیزاینکراوە، ئەم کاتژمێرە ڕوونماکەی ئەمۆلێدە و قەبارەی ١.٣ ئینجە، و بڕوانامەی IPX7ـی هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئاو، هەروەک GPSـی هەیە و سودی دەبێت بۆ زانینی شوێنی منداڵەکانت. هەروەها دوگمەیەکی فریاکەوتنی هەیە بۆ دۆخ و حاڵەتی نەخوازراو. ئەم کاتژمێرەش لە ٢٢ی ئەم مانگە بە نرخی ٥٨ دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەبێت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!