10
گەرمترین 20, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ڤێرتو لە مردنەوە بۆ زیندووبوونەوە بە مۆبایلێکی 5 هەزار دۆلاریەوە گەڕایەوە

کۆمپانیای Vertuی ناسراو بە دروستکردن و بەرهەمهێنانی مۆبایلی گرانبەها، لە مردنەوە بۆ زیندووبوونەوە و بە مۆبایلێکی نوێی ٥ هەزار دۆلاری (٥٠ وەرقە بە شێوە باوەکەی خۆمان) بە ناوی Aster P گەڕایەوە مەیدان. ئەمەش لەدوای داخستنی ساڵی پاڕی دێت بەهۆی نەتوانینی پێدانی کرێ و قەرزەکانی، بەڵام دیارە دووبارە ڤێرتو کارەکانی دەست پێدەکاتەوە، بەڵام وا پێدەچێت ئەمجارە کۆمپانیا زیاتر جەخت لە بازاڕی چین بکات.

لە ڕووداوێکی تایبەت لە بەیجینگی پایتەختی چین، ڤێرتو نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی Aster P ڕاگەیاند، کە دەگوترێت مۆبایلەکە بەلانی کەم نرخەکەی لە سەروی ٤,٢٠٠ دۆلار دەبێت. ئەم مۆبایلە بە ٧ جۆری جیاواز بەردەست دەبێت کە جۆری Baroque هەرزانترین دەبێت و زنجیریەی Gothic گرانترین دەبێت.

زنجیرەی بڕۆک Baroque بە ڕەنگی ڕەش و شینی خانەدانی و قاوەیی کارامێلی و پڕتەقاڵی شەبەقی و نرخی ٤,٢٠٠ دۆلار بەردەست دەبێت. سەبارەت بە زنجیرەی گۆثیک Gothic، ئەوا بە ڕەش و سپی مانگی بە نرخی ٥,١٠٠ دۆلار بەردەست دەبێت، ئەمە لە کاتێکدا ڕەنگی زێری بریقەداری بە نرخێک کەمتر نییە لە ١٤,٠٠٠ هەزار دۆلار بەردەست دەبێت.

شایەنی باسە، مۆبایلی Aster P لە شانشینی یەکگرتوو UK لە مادەی جۆرایەتی بەرز دروست دەکرێت. لە ڕووی ڕەقەواڵەوە خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦٠، بە ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت. ڕوونمایەکی ٥ ئینجی بە ڕوونی Full HD لەسەرە و کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەیشی ٢٠ مێگاپێکسڵ.

پاتری ئەم مۆبایلە ٣,٣٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە خێرابارگاویکردنەوە بە تەکنەلۆژیایی Quick Charge 3.0 دەکات، هەروەها پەیوەندی و نامەکان بە تەکنەلۆژیای V Talk encryption پارێزراون. جێگەی داخە ئەندرۆیدی ٩ پای لەسەر نییە، بەڵکو لە جیاتی ئەوە ئەندرۆید ٨.١ ئۆریۆیی لەسەر جێگیرکراوە.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Vertu
بۆچونی تۆ