10
سامسۆنگ 20, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ڕاپۆرتەکان: سامسۆنگ سەرقاڵی کارکردنە لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی تایبەت بە یاریکردن

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بە چڕی ڕوویان کردووەتە دروستکردن و بەرهەمهێنانی مۆبایلی تایبەت بە یاریکردن، کە دواینیان لە هواوەیەوەیە بەناوی Mate20X کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نمایشکرا، بەم بۆنەیەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان سامسۆنگ بڕیاریداوە بەم زووانە مۆبایلێکی زیرەکی تایبەت بە یاریکردن نمایش بکات.

بە پشت بەستن بە دوایین دەنگۆکان، سامسۆنگ کار لەسەر مۆبایلێک دەکات لە زنجیرەی Galaxy A، بەهێزکراوە بە سناپدراگۆن ٨٤٥، و زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم مۆبایلە تایبەت دەبێت بە یاری، ئەمەش واتای وایە ڕامێکی ٨ گێگابایتی و بیرگەی ناوخۆیی زۆر دەبێت بە شێوەیەک دەگاتە نزیکەی ٢٥٦ گێگابایت.

هەروەک، پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە خاوەنی پاتریەکی ٤٠٠٠ ملی ئەمپێری بێت و بە وەشانی ئەندرۆید ٨.١ ئۆریۆ کاربکات و سیستەمی ساردکردنەوەی Water Carbon Cooling هەبێت، کە لە گالەکسی نۆوت ٩ بوونی هەیە.

ئەگەر ئەم مۆبایلە لەسەر هەمان دیزاینی گالەکسی ئەی ٧ و ئەی ٩ بێت، ئەوا واتای وایە لە ئەلەمنیۆم و شووشە دەبێت و ڕوونماکەی لێواری کەم دەبێت.

شایەنی باسە، ژمارەیەک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سامسۆنگ بە نیازە لە مانگی داهاتوو پێش دەسپێکی وەرزی فرۆشتن پەردە لەسەر ئەم مۆبایلە لادات.

سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ