هەواڵ
21, تشرینی یهكهم 2018
کۆمپانیای Honor کاتژمێرە زیرەکەکەی ئاشکرا دەکات لە 31ـی ئەم مانگەدا

Honor دەیەوێت لە کۆنگرەی داهاتوویدا جۆرێکی نوێ لە کاتژمێرە زیرەکەکانی ڕابگەیەنێت و پێشبینیش دەکرێت هەمان دیزاینی کاتژمێرە نوێیەکەی هواوەی Watch GTـی هەبێت، لە ماوەی ڕابردووشدا Honor کاتژمێری Honor S1ـی ڕاگەیاندبوو بە دیزاینێکی هاوشێوەی کاتژمێری Huawei Fit ئەمەش ئەوە دەردەخات کە Honorـش هاوشێوەی هواوەی و لەم ساڵدا کاتژمێرێکی نوێ ڕادەگەیەنێت، سەبارەت بە کاتژمێرە نوێیەکە کۆمپانیای ناوبراو ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی بڵاوکردبوویەوە لەسەر ماڵپەڕی Weibo تیایدا کاتژمێرەکە خاوەنی دیزاینێکی هاوشێوەی Watch GTـە و پێشبینیش دەکرێت کاتژمێرەکە نرخێکی کەمتری هەبێت بە بەراورد بە کاتژمێرە نوێیەکەی هواوەی Watch GT.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.