هەواڵ
22, تشرینی یەکەم 2018
دەرکەوتنی کێشەیەکی نوێ لە مۆبایلەکانی Mate 20 Proـدا

هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخساری دوو دووری لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کاری پێدەکرا و بە شێوەیەکی گشتی جێگای متمانە نەبوو بە هۆکاری ئەوەی دەتوانرا بە ئاسانی تێبپەڕێنرێت، بەڵام پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ هەستەوەری Face IDـی سێ دووری نمایشکرد بەکارهێنەران هەستیان بە سەلامەتی زیاتر کرد و بە پارێزراوتریان پەسەند کرد بە بەراورد بە هەستەوەری پەنجەمۆر.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Mate 20 Proـی نمایشکرد بە تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخساری سێ دووری و ئاماژەشیان بەوەدا کە تەکنیکەکە ئەگەری هەڵەکردنی یەک لە ملیۆنە، سەرەڕای ئەمەش دوو گەنج توانیان پاراستنی هەستەوەرەکە تێبپەڕێنن هەرچەندە ئەو دوو گەنجە هیچ پەیوەندیەکی خێزانیان بە یەکەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت کە هەردووکیان خاوەن قژ و ڕیشێکی کورتن و یەکێکیشیان چاویلکەیەکی لە چاودایە، سەبارەت بەمەش هەتاوەکو ئێستا کۆمپانیای هواوەی ڕوونکردنەوەی نەداوە لەم بارەیەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=5bnZ3w85EL4
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.