هەواڵ
22, تشرینی یەکەم 2018
کۆمپانیای Analogue ئامێری تایبەت بە یاریە کلاسیکیەکان Mega SG ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای Analogue لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی ئامێرێکی تایبەت بە یاریە کلاسیکیەکان بە ناوی Mega SG، ئامێرەکە توانای کارپێکردنی یاریەکانی Master System و Sega Genesis و Mega Driveـی هەیە و ئەوەشی ئامێرەکەی تایبەت تر کردووە توانای کارپێکردنی یاریەکانە لە ڕێگەی شریتەوە (CD ،DVD) و یاریەکانی Sega CDـیش کارپێدەکات، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئامێرەکە خاوەنی دەرچەی بیستۆکی 3.5 مللیمە و بەردەست دەبێت بە نرخی 189$ دۆلار لە مانگی چوارەمی ساڵی 2019ـەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.