ئامێرە هەمەجۆرەکان 22, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەو تاتووەی تەنیا لە کاتی بوونی هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجە دەردەکەوێت

لە ئێستادا بواری پزیشكی بەهۆی تەکنەلۆژیایەوە بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر ئاسانکاری بۆ کراوە، هەر لە کاری ئامێرەکانەوە تا بوونی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکان تەکنەلۆژیا ئاسانکاری گەورەی کردووە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بە شێوەیەک ئەگەر ئێستا ئامێرە تەکنەلۆژییەکان نەبووایە پزیشكان لە دۆزینەوە و دیاریکردنی نەخۆشییەکان دەستەوەستان دەبوون. هەندێک ئامێری تایبەت بە تەنیا دەتوانن چەندین نەخۆشی ترسناک دیار بکەن و یەکێک لەوانە نەخۆشی شێرپجەنجەیە. بە دڵنیاییشەوە زانایان لە گەشەپێدانی ئامێری تایبەت بۆ بواری پزیشكی ناوەستن و یەکێک لەو ئامێرە پێشکەوتووانەی کە لەم دواییە لەلایەن گرووپێکی لێکۆڵینەوەی سویسریەوە گەشەی پێدراوە ئامێرێکە بۆ دۆزینەوەی چەندین جۆری شێرپەنجە، لە ژێر پێست کار دەکات و لە کاتی بوونی هۆکاری نەخۆشی شیرپەنجە وەک تاتۆیەک لە پێستی هەڵگری هۆکارە نەخۆشییەکە دەردەکەوێت.

A radiotherapy tattoo.زانایانی زانکۆی ETH Zurich لە سویسرا لە دواین دۆزینەوەیاندا باس لەو لێکۆڵینەوانە دەکەن کە چۆن توانیویانە ڕێگەیەک بدۆزنەوە بە ناوی “ئەندازیاری خانە” کە بەهۆی هەستەوەرەکانییەوە دەتوانێت کاردانەوەی هەبێت لە گۆڕانکاری ڕێژەی کالسیۆم لە خوێندا. زانایان توانیویانە “بایۆ خانە – Bio Cell” بەو تایبەتمەندییانەی سەرەوە لە پێستی مرۆڤ بچێنن کە ئەم خانانە دەتوانن ڕێژەی کالسیۆم لە خوێن چاودیری بکەن. ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی لە خوێندا دۆزیەوە ئەم خانانە کاردانەوەیەک لە پێستی کەسەکە دەردەخات کە وەک تاتۆیەک وایە. زۆربوونی ڕێژەی کالسیۆمیش لە خوێندا نیشانەیەکە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە. گرنگتریش ئەوەیە دەرکەوتنی ئەنجامی ئەم تاتۆیە بۆ دیارکردنی نەخۆشییەکان لەگەڵ تاقیکردنەوەکاندا ڕاست دەرچوون.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ