ئەپ و نەرمەکاڵا
23, تشرینی یهكهم 2018
5 ئەپی نوێ و ناوازە بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە

کۆگای گووگڵ پلەی ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئەپی نوێی بۆ زیاد دەبێت ئەم هەفتەیەش 5 ئەپی نوێمان بۆ ئامادەکردوون.
Three.do — the quickest reminders / tasks / to-do

هەموومان ئاگادارکەرەوەی مۆبایلەکانمان بەکاردەهێنین بۆ مەبەستی لە خەو هەستان یاخود هەر شتێکی دیکە، هەر بۆیە ئەم ئەپە ڕووکارێکی سادە و ئاسان بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات و دەتوانێت لە ڕێگەی تەنها سێ هەنگاوەوە ئاگادارکەرەوەکە ڕێکبخات. (داگرتن)
BestCrypt Explorer

بێگومان ئەو ئەپانەی بۆ پاراستنی وێنە و فایلەکانمان بەکاریاندەهێنین لە ژمارە نایەن ئەم ئەپەش یەکێکە لە باشترینی ئەو ئەپانە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت هەموو جۆرە فایلێک بپارێزیت بە دیاریکردنت بۆ تێپەڕە وشەیەک. (داگرتن)
hyperion launcher

یەکێکە لە نوێترین لانچەرەکان بۆ گۆڕینی ڕووکاری مۆبایلەکەت و تایبەتکردنی چەندین فەرمان لەگەڵ خێرای و ئاسانی بەکارهێنان. (داگرتن)
AirForShare – Virtual Desktop for your Wi-Fi

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت فایل و نوسین و وێنە و ڤیدیۆ بەشداری پێبکەیت لەگەڵ ئەو بەکارهێنەرانەی لەسەر هەمان هێڵی وای فاین. (داگرتن)
Fog of World

بێگومان زۆرێک لە یاریەکان نەخشەیەک لە خۆدەگرێت و ئەو شوێنانەشی کە سەردانت نەکردوون بە شێوەی ڕەنگی خۆڵەمێشی دەردەکەون بەڵام لە کاتی سەردانکردنت بۆیان ڕەنگەکەی کاڵ دەبێتەوە و نامێنێت، ئەم ئەپەش هەمان بیرۆکەی هەیە بە شێوەیەک لە کاتی سەردانکردن بۆ شوێنەکانی سەر نەخشەی وڵاتەکەت ڕەنگەکەی دەگۆڕێت. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.