شاومی 23, تشرینی یه‌كه‌م 2018

فەرمی:- مۆبایلی Mi Mix 3 پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەکات بە ڕێژەی 960 چێوە بۆ هەر چرکەیەک

کۆمپانیای شاومی بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ سەبارەت بە مۆبایلی Mi Mix 3 و لەم جارەشدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا توانای مۆبایلەکە پیشان دەدات بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆکان بە ڕێژەی 960 چێوە بۆ هەر چرکەیەک، کۆمپانیای ناوبراو وا دیارە لە بەرواری 25/10/2018ـی داهاتوودا Mi Mix 3 ڕادەگەیەنێت و بە فەرمی تایبەتمەندیەکانی ئاشکرا دەکات بەڵام پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە کاربکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 10 گێگابایت.

تاگەکان Mi Mix 3
بۆچونی تۆ