هەواڵ
23, تشرینی یەکەم 2018
دزەپێکردنی سەرجەم تایبەتمەندیەکانی Honor Magic 2

وا دیارە Honor ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ئەویش Honor Magic 2ـە و بڕیارە لە بەرواری 31/10/2018 مۆبایلەکە بە فەرمی ڕابگەیەنێت، بەڵام بەردەوام هەواڵە دزەپێکراوەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە و وا دیارە خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ دیزاینێکی نوێی مۆبایلەکە بە ناوی Magic Slide ئەمەش وا دەکات دووریەکی زیاتر بە ڕوونمای مۆبایلەکە بدات.

گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Kirin 980، دوو ناوکی Cortex A76 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز لەگەڵ دوو ناوکی دیکە بە خێرایی 1.92 گێگاهێرتز و چوار ناوکی Cortex A55 بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 یان 256 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.0
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 16+24+16
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی هاوێنەکانی 2 TOF بۆ پشتگیری کردن لە هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخساری سێ دووری
- کێش: 206 گرام
- دەرچە: USB Type-C
- توانستی پاتری: 3400 میللی ئەمپێر و بە خێرایی 40 وات
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.