شاومی 24, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مۆبایلی شاومی Black Shark Helo بە ڕامی 10 گێگابایت و ڕوونمای ئۆلێدەوە ڕاگەیاندرا

چەند مانگێگ لەمەوبەر نەوەی یەکەمی ئەم مۆبایلە لەلایەن شاومیەوە ڕاگەیاندرا، بەڵام لە ڕاستیدا سەرباری ئەوەی کاتێکی زۆر نییە بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەم تێپەڕیوە، دەبوایە شاومی، کە زۆر چوستە لە ڕاگەیاندنی مۆبایل، پێشتر ئەو نەوەیەی ڕاگەیاندبایە. دوێنی بە فەرمی نەوەیەکی تری لەم جۆرە مۆبایلە بە ناوی Black Shark Helo ڕاگەیاند، کە چەند گۆڕانکاریەکی تێدا کراوە و هێشتاش پلەی خۆی وەکو مۆبایلێکی یاریکردن پاراستووە.

وەکو نەوەی پێشخۆی، ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ـی بە vapor chamber cooling لەسەرە، بە پاتریەکی ٤٠٠٠ هەزار ملی ئەمپێریەوە. لە بەشی پشتەوەی لۆگۆیەکی شەوقدار و پەنجەمۆر و دوو کامێرای (١٢+٢٠ مێگاپێکسڵ)ـی لەسەرە. ئەمجارە شێوەی پشتەوەی سادەترە لە جاری پێشوو. بلاک شارک هێلۆ بژرادەی ڕامی ٦\٨ گێگابایت بۆ بیرگەی ١٢٨ و ڕامی ١٠ گێگابایت بۆ بیرگەی ٢٥٦ گێگابایتی بەردەستە. لە ڕاستیدا لە ڕووی پێشەوەی گۆڕانکاری بەرچاو کراوە و ڕوونمایەکی ٦ ئینجی بە ڕوونی 1080p لە جۆری ئۆلێد بەکارهاتووە.

ئەم مۆبایلە خاوەنی دەسکی یاریکردنە کە بە لای سەرەوە و خوارەوەی مۆبایلەکە گیردەکرێن، کە لەڕاستیدا زۆر لە ئامێری نێنتێندۆ سویچ دەچێت. نرخی ئەم مۆبایلە بۆ ڕامی ٦ گێگابایت ٤٦٠ دۆلارە و بۆ ڕامی ١٠ گێگابایتیش ٦٠٠ دۆلارە، وە بە دڵنیاییەوە تەنها دەتوانیت لە چین بیکڕیت.

سەرچاوە :
تاگەکان Xiaomi
بۆچونی تۆ