ئەندرۆید
24, تشرینی یهكهم 2018
5 یاری نوێ و ناوازە بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە

وەک هەمیشە هەڵدەستین بە هەڵبژاردنی باشترینەکان و لەم جارەشدا چەند یاریەکی نوێمان بۆ هەڵبژاردوون.
Running Labyrinth
لەم یاریەدا پێویستە لەسەرت مۆبایلەکەت بجوڵێنیت هەتاوەکو تۆپەکە بە سەختیەکاندا بگەیەنیتە شوێنی مەبەست. (داگرتن)
Turbo Chase

یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە و پێشبڕکێ کردن لەگەڵیاندا. (داگرتن)
PAKO Forever
یاریەکی پێشبڕکێیە تیایدا پێویستە بۆ درێژترین ماوە بمێنیتەوە و خۆت ڕزگار بکەیت لە ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس. (داگرتن)
Stick Sprint

ئەم یاریەش بە هەمان شێوەی یاریەکانی پێشوو یاریەکی پێشبڕکێیە بەڵام بە شێوازێکی جیاواز و تیایدا دەبێت کاتی گونجاو هەڵببژێریت هەتاوەکو ئۆتۆمبێلەکە پێچ بکاتەوە و لە ئەگەری هەڵبژاردنیشت بۆ کاتی نەگونجاو ئۆتۆمبێلەکەت دەچێتە دەرەوەی ڕێگاکە و تێکدەشکێت. (داگرتن)
NBA 2K19
کۆتا یاری و بە ڕای من بە چێژترینیانە، یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە وەرزشی باسکە و لەگەڵ وەشانەکانی پێشوویدا زۆر چاکسازی تێدا کراوە و بە شێوەیەکی کاتیش لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس باری سەرهێڵی بۆ بەردەست نەکراوە. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.