ئەپ و نەرمەکاڵا
24, تشرینی یەکەم 2018
وێبگەڕی فایەرفۆکس بۆ ئەندرۆید بە تایبەتمەندی Picture-in-Picture و زیاتریش نوێکرایەوە

کۆمپانیای مۆزێلا وەشانێکی نوێی لە وێبگەڕی فایەرفۆکس بە کۆمەڵێک تایبەمەندییەوە بۆ ئەندرۆید بڵاوکردەوە. تایبەتمەندییەکانی وەکو Picture-in-Picture و Notification Channels و زیاتریش لە خۆی دەگرن. ئەم وەشانە دەکاتە وەشانی ٦٣ و لە دوای ماوەیەک لە تاقیکردنەوە، ئێستا لەسەر گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ داگرتن.

لەگەڵ تایبەتمەندی Picture-in-Picture، بەکارهێنەران دەتوانن بەردەوام بن لە سەیرکردنی ڤیدیۆ لەدوای ئەوەی ئەپێکی تر دەکەنەوە و لە وێبگەڕەکە دەردەچن. ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی بچوک دەردەکەوێت بەڵام دەتوانیت گەورەتری بکەیت.
پێویستە لە یادمان نەچێت، تایبەتمەندی Picture-in-Picture تەنها لەسەر ئەم مۆبایلانە بەردەستە کە وەشانی ئەندرۆید ٨ ئۆریۆ یان بەرزتریان لەسەرە.
تایبەتمەندیەکی تر بۆ وەشانی ٦٣ زیادکراوە بریتییە لە Notification Channels. لە ئێستادا وێبگەڕەکە بژاردەی بۆ downloads, media playback, location messages, synced tabs و push notifications بەردەستە و لەوانەیە لە داهاتووشدا زیاتر بکرێن.
ئەمانەی سەرەوە و چەند چاکسازی و زیادکردنێکی تریش لەم وەشانەدا کراوە، لەوانە:
- وێبگەڕەکە خۆکارانە Accessibility سیستەمەکە دەناسێتەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی جوڵەکان.
- زیادکردنی ئینگلیزی کەنەدی و Ligurian.
- ئامانجی ئەم وەشانە زیاتر بۆ ئەندرۆید ئۆریۆیە لە ڕووی پارێزگاری و چوستیەوە.
- پشتگیری کردن لە پێکهاتەی وێب و shadow DOM.
وەشانی نوێی فایەرفۆکس پێشتر لەسەر گووگڵ پلەی بۆ زۆر وڵات بەردەستکراوە و کە لەلای تۆ بەردەست نەبوو تەنها چەند ڕۆژێکی تر ئارام بگرە بەردەست دەبێت. ئێوەش دەتوانن لەم بەستەرەوە دایبگرن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!