ئینتەرنێت 9, تشرینی دووه‌م 2012

بەرنامەی TweetDeck بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە نوێکرایەوە + داگرتن.

کۆمپانیای تویتر ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەرنامەی تایبەت بە تویتەر و فەیسبووک تویت دێک (TweetDeck)ی بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە نوێکردەوە. گۆڕانکارییە سەرەکییەکانیش بریتیین لە بوونی توانای گۆڕینی ستونەکانی گەڕان و چەند کورتکراوەیەکی کیبۆرد بۆ ئاسان دەست بەسەرداگرتنی بەرنامەکە.  لە ئێستادا بە ئاسانتر دەتوانیت لیستەکان بکەیتەوە تەنها بە نوسینی ناوی لیستەکە لە بۆکسی گەڕاندا و لە هەمان کاتدا دەتوانیت وەکو ستونێکی سەربەخۆ زیادی بکەیت. ئەمە جگە لەوەی ڕێگە بە پیشاندانی وێنە و گرتەی ڤیدۆیی زیاتر لە ٢٠٠٠ پێگەی ئەلیکترۆنی دەدات ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە تویتەر ساڵی ڕابردوو بەرنامەی تویت دێکی بڵاوکردەوە و کە ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە و بەپلەی دووەم دێت لە دوای پێگەی سەرەکی تویتەر و ئەمە جگە لە بوونی هەمان بەرنامە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و وێب ئەپڵیکەیشن.

لێرەوە بەرنامەی تویت دێک دابگرە:
http://tweetdeck.com/

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ