گووگڵ 24, تشرینی یه‌كه‌م 2018

گووگڵ سرینەوەی مێژووی گەڕانت Search History ئاسانتر دەکات

گووگڵ دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی خزمەتگوزارییەکانی لەگەڵ زانیاری بەکارهێنەران. لە دوای ئەو کێشەی لەم دواییە لە گووگڵ پڵەس ڕوویدا، گووگڵ Project Strobeـی ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بزانن گەشەپێدەران دەستیان بە کام زانیاریانەی ئەوان دەگات، و وە چۆنیش ئاگاداردەکرێنەوە لێی.

لە هەوڵێکیاندا بۆ ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی زیاتر بەسەر تایبەتمەندی واتە Privacy خۆیان، گووگڵ ڕێگەیەکی ئاسانتر و خێراتری بۆ سڕینەوەی مێژووی گەڕان لەسەر بزوێنەری گووگڵ بەردەست کردووە. زۆر بە ئاسانی دەتوانیت گەڕانی ناوخۆیی بسڕیتەوە، بەڵام ئەو زانیاری و داتایانەی کە لەسەر ڕاژەکانی گووگڵن سڕینەوەیان ئاسان نییە. شێوازی تری لەم شێوەیە بۆ سڕینەوەی ئەم داتا و زانیاریانە لەسەر پەڕی هەژماری گووگڵ لە کۆنەوە بەردەست بوون بەڵام لە شوێنێکی وەهابوون، کە زۆرینەی بەکارهێنەران ئاسان هەستیان پێ نەدەکرد.

خۆشبەختانە لەمڕۆوە، لەسەر هەردوو مۆبایل و کۆمپیوتەر، دەتوانیت سەیری دوایین گەڕانەکانت بکەیت و بیانسڕیتەوە ڕاستەوخۆ لەناو گەڕانی گووگڵ خۆی. لەگەڵ ئەم نوێکارییە، گووگڵ دەستگەیشتنی بە ڕاگرتنی زۆربەی خزمەتگوزارییەکان لە پاشەکەوتکردنی زانیاری بەکارهێنەران ئاسانتر و خێراترکردووە.

ئەم گۆڕانکارییانە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل لە گەڕانی گووگڵ بەردەستن، بەڵام بۆ ئەپی Google لە وەشانی داهاتووی جێبەجێ دەکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوو بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست بکرێت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/Uvbz5mj6E00″]
تاگەکان google
بۆچونی تۆ