ڕێنمایی 25, تشرینی یه‌كه‌م 2018

باشترین ڕێگەکان بۆ پاراستنی پاتری مۆبایل + هێشتنەوەی پاتری لە سەر شەحن بۆ ماوەی درێژ زیان بەخشە یان نا؟

پرسیار گەلێکی زۆر لێر و لەوێ و بەشێوەی جیاجیا دەربارەی پاتری مۆبایل و مسۆگەری تەمەندرێژی و پارێزگاری کردن بە شێوەی جیاجیا وەڵام دەدرێنەوە، وە باوترین پرسیاریش لە ناو ئەو پرسیارانە دەربارەی زیانی پاتری مۆبایلە لە کاتی زۆر هێشتنەوەی لەسەر شەحن، کە ئایا زیان بەخشە یان نا؟

لە ڕاستیدا، زۆر گوێمان لە زیانی زۆر شەحنکردنەوە دەبێت لە دوای پڕبوونی، ئینجا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە بزانین کە تەمەنی پاتری مۆبایل لە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ خولی شەحنکردنەوەیە، کە خولێک دەکاتە لە ڕێژەی ٠% بۆ ١٠٠%. ئەمەش واتای وایە پاتری لە ساڵێک تا دوو ساڵ بە باشی دەمێنێتەوە ئەگەر ڕۆژانە یەکجار شەحن بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە تەمەنی کەمتر دەبێتەوە و لە دوای ئەم یەک دوو ساڵە بەرگەگرتنیشی وەکو پێشتر نامێنێت.

کاتێک پاتری وردە وردە توانای لە دەست دەدات لە پێدانی بارگەی پێویست، ئەمە واتای وایە پێویستە پاتری بگۆڕیت. لە ڕاستیدا پاتری جۆری Lithium-ion بۆ ماوەیەکی درێژ توانای خۆی دەهێڵێتەوە، هەروەها وەها دیزاین کراوە کە بە هێشتنەوەی لەسەر شەحن بۆ ماوەی درێژ هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت.

بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە، پشت بە وەڵامی Daniel Steingart، مامۆستا لە زانکۆی پرینستن دەبەستین، کە دەڵێت هێشتنەوەی مۆبایل لەسەر شەحن بە درێژایی شەو هیچ زیانێک بە پاتری ناگەیەنێت، چونکە مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمڕۆ بە شێوەیەک دیزاین کراون کە لەگەڵ گەیشتنی بە ڕێژەی ١٠٠% خۆکارانە شەحنکردنەوە پاتری دەوەستێنێت. سەرباری ئەوە، بەڕێوەبەری ناوەندی  Argonne بۆ زانستی وزە، بەڕێز Venkat Srinivasan، دەڵێت باشتر وایە شەحنکردنەوەی پاتری بە پێی توانا لە نێوان ٣٠% بۆ ٩٠% بهێڵدرێتەوە.

Daniel Steingart

هەروەها ناوبراو دەڵێت گەیشتنی ڕێژەی شەحن بە ١٠٠% هیچ زیان بە پاتریەکان ناگەیەنێت، چونکە وا دروست کراون کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات پێویست بە گۆڕینیان بکات و تا هەتایە تەمەنیان نییە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای Ford techniqueـی تایبەت بە دروستکردنی بارگەویکەرەوەی مۆبایل واتە شەحنی مۆبایل، Cheney Broski، دەڵێت هیچبە پاتری مۆبایل ناگات لە کاتی بەجێهێشتنی بە درێژایی شەو چونکە لەگەڵ گەیشتنی بە ١٠٠% خۆکارانە لە وەرگرتنی وزە دەوەستێت.

Venkat Srinivasan

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی کاریگەری و تێکچوونی پاتری، کە پێویستە خۆیان لێ بەدووربگرین تا پاتریەکانمان بە باشی بمێننەوە و تەمەنیان بە درێژی بهێڵینەوە:

  1. کەڤەری مۆبایل کە ببێتە هۆی ڕێگری لە دەرچوونی ئەو گەرمییەی لە کاتی شەحنکردنەوەی مۆبایلەکە دروست دەبێت، کە دەرئەنجام دەبێتە هۆی تێکچوونی پاتری.
  2. شەحنکردنەوەی مۆبایل لە ڕێگەی یو ئێس بی کۆمپیوتەر، ئەمە بەهۆی ئەوەی هەر کۆمپیوتەرە و لەوانەیە وزەی جیاواز بۆ مۆبایلەکە بەڕێ بکات و ئەمەش ببێتە هۆکاری دروستبوونی گەرمیەکی بێ شومار لە پاتری مۆبایلدا.
  3. چاوەڕێکردن یان بەبێ هۆ لێ بگەڕێیت پاتری مۆبایل بە تەواوی بەتاڵ ببێت. ئەم کردارە نا تەندروستە و خۆتی لێ بەدووربگرە.
  4. بەکارهێنانی کەلەسەری شەحن و کەیبڵی عادی و بێ کەڵک یان نەگونجاو لەگەڵ مۆبایلەکە، کە دەبنە هۆکاری تێکچوونی پاتری یان بەشێک لە پاتری.
تاگەکان Battery
بۆچونی تۆ