ئەپ و نەرمەکاڵا
25, تشرینی یهكهم 2018
چەند ئەپ و یاریەک بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

بەردەوام ئەپ و یاریەکانی بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبن و هەندێکیشیان بە هۆی لە خۆگرتنی بۆ تایبەتمەندی زیاتر بە بەرامبەرن بەڵام گەشەپێدەران بۆ ماوەیەکی کاتی ئەپەکان دەکەنە خۆڕایی و لەم بابەتەشدا ژمارەیەک لەو ئەپ و یاریانە دەخەینە بە دیدی ئێوە.
Browse Simply Gold
وێبگەڕێکی خێرا و قەبارە کەم لەگەڵ ئامڕازێکی خێرا بۆ داگرتنی فایلەکان و سڕینەوەی ڕیکلامی بێزارکەر و وەڕگێڕانی وشە و ڕستەکان لەگەڵ تایبەتمەندی پێدانی ئاگادارکردنەوە لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانەوە. (داگرتن)
EZ Notes – Notepad notes, voice notes, to-do notes
ئەپێکی ناوازە بۆ نووسینی تێبینیەکان و دەتوانیت لە ڕێگەی دەنگیەوە و بێ بەکارهێنانی تەختەکلیل تێبینیەکانت بنووسیت. (داگرتن)
GPS Speed Pro
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت خێرایی و شوێن و کاتی بەسەرچووی ڕۆشتنت بە ئۆتۆمبێل بزانیت و هەروەها دەشتوانیت فایلەکەت بەرز بکەیتەوە بۆ ماڵپەڕەکە هەتاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر تۆمارکراوەکان ببینیت لە (gpxscan) ماڵپەڕەکەدا. (داگرتن)
Manual Camera Pro : DSLR Camera HD Professional

ئەپێکی کامێرای ناوازە لە ڕێگایەوە دەتوانیت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن بکەیت وەک گۆڕانکاری کردن لە ڕێژەی هەستیاری ISO و دیاریکردنی پێکهاتەکان و خێرایی داخستن و مەودای بەرکەوتن و ڕێژەی یەکسانی ڕەنگی سپی لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پشتگیری لە ڕوونی 4K دەکات. (داگرتن)
TA: Little Red Riding Hood
یاریەکی ناوازەی سەرکێشیە و خۆی دەبینێتەوە لە بازدان لە دورگەیەک بۆ دورگەیەکی تر و خاوەنی کاریگەری دەنگی و وێنەیی نایابە. (داگرتن)
The Lonely Hacker
لەم یاریەدا ڕۆڵی هاککەرێک دەبینیت کە هەڵدەستێت بە هاککردنی دامەزراوە حکومیەکان و ئامێرە جیهانییەکان. (داگرتن)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.